خواردنى سووشى كه خواردنێكى ناودارى ژاپۆنییه ماوه‌یه‌كه له نێو گه‌نجانى كوردستان بووه به كولتوور، به‌هۆیه‌وه چه‌ندان خواردنگه‌ى تایبه‌تى ئه‌و جۆره خواردنه له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه بڕاندنى ناودارن كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى تشرینى یه‌كه‌م، شێف مسته‌فا حه‌له‌بى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێسته له شارى هه‌ولێر زیاتر له 10 شوێن هه‌یه تایبه‌تن به خواردنى سوشى زۆربه‌ى كه‌ره‌سته‌كانیش له به‌رهه‌مه‌كانى كوردستان و هه‌ندێك جار جۆره‌كانى سۆسمان له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به داواكرییه‌وه بۆ دێت.
زیاتر گوتى، "گه‌نجانى كورد حه‌ز به خواردنى سووشى ده‌كه‌ین و نرخه‌كه‌یشى له نێوان نۆ هه‌زار دینارى عێراقى بۆ 30 هه‌زار دینارى عێراقییه به شوێن و جۆرى گۆشتى ماسییه‌كه ده‌گۆڕێت."
ئاشكراى كرد، شێفى تایبه‌ت و لێزان له كوردستان ته‌نیا چوار شێفن دوویان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن و دوومان بیانى سوورى و ژاپۆنین، داواكارى زۆره به‌ڵام نه‌بووه به خواردنى سه‌ره‌كیان به‌ڵام وه‌ك كولتوورێك هه‌فته‌ى جارێك زۆربه‌ى موشته‌رییه‌كانمان دێن و نان ده‌خۆن و خواردنى سووشى تاقى ده‌كه‌نه‌وه."
سووشى یان سۆشێ، خواردنێکی برینجی ساردی ژاپۆنی كۆنه، تێکەڵاوه له برینجی کوڵاوی ژاپۆنی و هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاوى چێژەمەنی و سرکە، له‌گه‌ڵ چەندان جۆر خواردنی دەریایی (که زۆرتر خاو و نەکوڵاون) جگه له‌وانه‌یش جار جار سەوزی و هیڵکهى لێ ده‌درێت. له سەرەتادا سۆشێ تەنیا ڕەوشیک بوو بۆ ئەوه که ماسی خراپ نەبێت و له ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دا ئەم کارەیان دەکرد به‌ڵام دوای گەیشتن به چین، چووه ناوی فەرهه‌نگی خواردنی وڵاتی ژاپۆنى. سۆشێ جوری زۆری هەیه به‌ڵام ئیسته له ناو خەڵکدا سۆشێ به جۆرێک له خواردنی سۆشێ دەڵێن که ناوی سۆشێ ئۆدومییە.