ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر 15 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق تێده‌په‌ڕێت، كه له 2015 خرایه به‌رده‌م گه‌له‌وه، تا ده‌ستووره‌كه په‌سه‌ند بكه‌ن و به ڕێژه‌ی زیاتر له 78%ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگیان پێدا، به‌ڵام شاره‌زایان و چاودێران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تا ئێسته بنه‌ما و ڕوانگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستوور له واقیعی عێراق بوونی نابینرێ و بووه‌ته یاسایه‌كی بنچینه‌یی باش له‌سه‌ر كاغه‌ز و له واقیعیش وڵات به‌ره‌و دۆخێكی میلیشیایی هه‌نگاو ده‌نێت و ناتوانێ به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ده‌ستووری نوێی عێراق گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره و ڕیشه‌یی بوو له سیسته‌می سیاسی عێراق، له دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له پێشه‌كی ده‌ستووره‌كه ددان به‌وه‌دا نرا، كه عێراق وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زه‌وه، له كاتێكدا پێشتر به وڵاتێكی عه‌ره‌بی ناوی ده‌برا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سیسته‌می فیدرالی و په‌رله‌مانی و فره‌یی دووپاتی لێكرایه‌وه و ماف به چه‌ند پارێزگه‌یه‌كیش درا كه له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی فیدراڵی یه‌ك بگرن و هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی دروست بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌مترین بڕگه و ماده‌كانی ده‌ستووره‌كه له واقیعی سیاسی عێراق جێبه‌جێ كراون، هه‌ر دوای په‌سه‌ندكردنیشی ده‌نگی ناڕه‌زایی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووره‌كه ده‌ستی پێكرد و تا ئێسته‌یش ده‌یان لیژنه‌ی له ساڵانی ڕابردوو بۆ پێكهێنراوه، تا هه‌مواری ده‌ستووره‌كه ئاماده بكه‌ن، به‌ڵام هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و كاره‌كانیان شكستی هێناوه، دواجاریش له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له ژێر فشاری خۆپێشانده‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری پێكهێنا و ماوه‌ی چوار مانگی خسته به‌رده‌میان تا ڕه‌شنووسی هه‌مواری نوێی ده‌ستوور ئاماده بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێ تا ئێسته ڕه‌شنووسه‌كه ئاماده نه‌كراوه و ناكۆكی قووڵ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه و ماده‌كانی ده‌ستووره‌كه بوونی هه‌یه و لایه‌نه‌كان ناگه‌ن به ڕێككه‌وتن و به هیچ شێوه‌یه‌كیش بۆچوونه‌كانیان له‌یه‌كتر نزیك نابێته‌وه، له‌سه‌ر پایه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستووره‌كه كه هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كان ده‌ستیان پێوه گرتووه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، ده‌ستووری نوێ ده‌بوو ببێته هۆی ڕزگاركردنی ئه‌و ئاڵۆزی و بۆشایییانه‌ی له سیسته‌می سیاسی تازه له دایكبووی عێراق بوونی هه‌بوو، به‌ڵام له‌جیاتی چاره‌سه‌ر، ده‌ستووره‌كه خۆی بووه‌ته كێشه‌یه‌كی چاره‌سه‌رنه‌كراو، ئێسته‌یش داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 76ی ده‌ستووریش كێشه‌ی زۆری له‌سه‌ره، كه تایبه‌ته به ناونانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی سامانی سروشتی و نه‌وت و ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر و ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی و ده‌یان بڕگه و ماده‌ی تر.
هه‌ندێك له‌لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ده‌یانه‌وێ هه‌موار بكرێته‌وه و ئازادییه‌كانی تاك سنووردار بكرێت
یونادم كه‌ننا ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ئاشكرای كرد، كه كێشه‌كان یه‌كجار زۆرن له‌به‌رده‌م ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی هه‌مواری ده‌ستوور، ناكۆكییه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسییه‌كان نین، به‌ڵكو ئازادییه‌كانی تاك و مافه‌كانی تاكیش له كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌لایه‌نه پێوه‌سته‌كان به ئاینه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان ده‌كرێ و ده‌یانه‌وێ هاوشێوه‌ی شه‌ریعه‌تی لێ بكه‌ن و وڵاته‌كه به‌ره‌و ئیسلامی به‌رنه‌وه، له كاتێكدا ده‌ستووری ئێسته تا ڕاده‌یه‌كی زۆر نه‌خشه‌ڕێژی وڵاتێكی دیموكراس و ئازادی كردووه.
هه‌رچۆنێك بێ ده‌ستووری ئێسته له زۆر لایه‌نه‌وه خاڵی زۆرباشی تێدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه و كاره‌ساته هیچ یه‌كێك له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان به جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌كه پابه‌ند نین، بۆ نموونه له ده‌ستوور هاتووه كه پێویسته هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی به كه‌رامه‌ته‌وه بژی و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو نیشته‌جێبوون و فێربوون و خوێندن و ته‌ندروستی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دابین بكرێ، به‌ڵام له دوای 2003ه‌وه عێراق له‌و بوارانه له كاره‌ساتێك ده‌ژی و حكوومه‌ت كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر بكات.
وائل عه‌بدوله‌تیف ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووره و ده‌ڵێ، ده‌ستووری ئێسته‌ی عێراق، له ده‌ستووری ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه گرنگتر و پێشكه‌وتووتره، له ڕووی ده‌سته‌به‌ری مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان و نامه‌ركه‌زیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردن و په‌یكه‌ربه‌ندی كارگێڕی، بۆیه ناكرێ لۆمه‌ی ده‌ستوور بكرێ، به‌ڵكو كێشه له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌كه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌مواركردنی كاره‌سات نییه و ده‌كرێ به‌رده‌وام باشتر و پێشكه‌وتووتر بكرێ، نه‌وه‌ك بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه.
كێشه‌ی عێراق بریتییه له جێبه‌جێكردن، ده‌ستوور هه‌مواریش بكرێته‌وه كه جێبه‌جێ نه‌كرێ سوودێكی نییه
زۆرێك له لایه‌نه شۆڤێنییه‌كانی عه‌ره‌ب دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له هه‌مواری ده‌ستووردا، ده‌بێ ئه‌وه دووپاتی لێ بكرێته‌وه، كه عێراق به‌شێكه له نیشتمانی عه‌ره‌بی و ئه‌و پێناسه‌یه‌ی له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه بۆ عێراق دانراوه، ده‌بێ له ده‌ستوور بچه‌سپێنرێته‌وه، به‌ڵام كورد به توندی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، هاوكات زۆرێك له سیاسییه میانڕۆكان و نامه‌زه‌وییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ستووری عێراق به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرابووایه دۆخی ئێسته‌ی عێراق له چاو وڵاتانی ناوچه‌كه زۆر پێشكه‌وتووتر ده‌بوو، كێشه‌ی عێراق بریتییه له جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور و یاساكان، بۆیه هه‌رچه‌ند هه‌موار بكرێته‌وه و پێشكه‌وتووتر و پوختر و گونجاوتر بكرێ، ئه‌گه‌ر له واقیع نه‌یه‌ته جێبه‌جێكردن، هیچ سوودێكی نابێ و ته‌نیا سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكی عێراقه به‌وه‌ی كه هه‌مواری ده‌ستوور دۆخیان باش ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه و هیچی تر نییه.