كۆمپانیای ته‌ڵه‌باتی كوێتی-ئه‌ڵمانی بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ عێراق بگوازێته‌وه و له هه‌نگاوی یه‌كه‌میش هه‌ولێر وه‌ك باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات و ده‌ست به داپۆشینی شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی خۆراك و خواردن بگه‌یه‌نێته ماڵه‌كان.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌پلیكه‌یشنی كۆمپانیاكه له عێراق ده‌خرێته خزمه‌ته‌وه و هاووڵاتییان ده‌توانن له مۆبایله‌كانیان داونلۆدی بكه‌ن و ببن به ئه‌ندام و دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌یش كۆمپانیاكه به فه‌رمی ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، خه‌ڵكی ده‌توانن داوای ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌له خۆراكیانه بكه‌ن، كه كۆمپانیاكه به‌شێوه‌ی دلیڤه‌ری ده‌یگه‌یه‌نێته ماڵه‌كان.
كۆمپانیاكه ئێسته له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا لقی هه‌یه و خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌كات و كه‌لوپه‌لی خواردن و خواردن ده‌گه‌یه‌نێته ماڵه‌كان به‌خێراییه‌كی گونجاو، ده‌یه‌وێ زیاتر ناوچه‌كه دابپۆشێ، بۆیه له هه‌ولێر وه‌ك خاڵی بڵاوبوونه‌وه له عێراق ده‌ست به‌كار ده‌بێت، ده‌یه‌وێ تا كۆتایی ساڵی 2021یش له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق تۆڕێكی فره‌وان دابمه‌زرێنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات.
تۆماس رۆدریگز سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ته‌ڵه‌بات له‌وباره‌وه گوتی، عێراقییه‌كان خۆشه‌ویستی زۆریان بۆ خواردن هه‌یه و ناتوانین زیاتر چاوه‌ڕێ بكه‌ین و نه‌چینه ناو ئه‌و بازاڕه گه‌رمه‌ی عێراقه‌وه، كه خواست له‌سه‌ر ژه‌می خۆراكی ئاماده یه‌كجار زۆره و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین.
تاكه كۆمپانیایه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌ی ئۆنلاین خواردن به خێرایی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌موو ماڵێك
زیاتر گوتی، ئێمه خواردنی كولتووری به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان دابه‌ش ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ خواردنگه به ناوبانگه‌كان هاوبه‌شی دروست ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان به مۆبایله‌كانیان داوای خواردنی چێشتخانه به‌ناوبانگه‌كان بكه‌ن و به خێراییه‌كی بێ وێنه‌یش ژه‌مه خۆراكه‌كانیان پێ بگه‌یه‌نین، ئه‌مه هه‌نگاوێكی كاریگه‌ری كۆمپانیاكه‌مان ده‌بێ، بۆ داپۆشینی بازاڕی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و ده‌مانه‌وێ زیاتر ناوچه‌كه دابپۆشین و هه‌نگاو به‌ره‌و وڵاتانی تری جیهان بهاوێژین.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه به كردنه‌وه‌ی لقێكی كۆمپانیاكه‌مان له هه‌ولێر و دواتریش شاره‌كانی تری عێراق، ده‌توانن هه‌لی كاری زۆر بۆ گه‌نجانی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، تا بتوانن له بێكاری ڕزگاریان ببێ و ببن به خاوه‌ن كار و داهاتی خۆیان.
زۆرترین و گه‌رمترین بازاڕی ئه‌و سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه بۆ گه‌یاندنی خواردن به ماڵان و دلیڤه‌ری كردنی خواردن له شاری دوبه‌ی ئیماڕاته و له زۆربه‌ی وڵاتانی تریش هاوبه‌ش و به‌شداری یه‌كجار زۆری هه‌یه و به درێژایی شه‌و و ڕۆژ كۆمپانیاكه خزمه‌تگوزاری هه‌یه و ته‌واوی ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌یش كار ده‌كات، تا پێویستی و خواستی هاووڵاتییانی ئه‌و شارانه ده‌سته‌به‌ر بكات، كه كاریان تێدا ده‌كات.
كۆمپانیاكه له ساڵی 2004 له كوێت دامه‌زراوه و خاوه‌نداری كۆمپانیای دلیڤه‌ری هیرۆی ئه‌ڵمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌تایش هه‌ریه‌ك له عه‌بدولعه‌زیز لوغانی و خالید عوتێبی كۆمپانیاكه‌یان دامه‌زراند، پاش ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، له ساڵی 2008 له‌لایه‌ن شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باحی ئه‌میری پێشووی كوێت، خه‌ڵاتی باشترین پرۆژه‌ی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی كوێتیان پێ به‌خشرا، له ساڵی 2010 نه‌ك ته‌نیا له كوێت، بگره له سعوودیه‌یش كۆمپانیاكه ناوبانگێكی زۆری كۆكرده‌وه و جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌ردوو وڵاته‌كه له ڕێی خزمه‌تگوزاری ئۆنلاینه‌وه خواردنیان داوا ده‌كرد، هه‌نگاو به هه‌نگاو كۆمپانیاكه فره‌وانتر بوو و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌تری تۆمار كرد، تا ژماره‌ی كارمه‌ندانی گه‌یشته هه‌زار و 250 كه‌س و دواتر كۆمپانیای دلیڤه‌ری هیرۆی ئه‌ڵمانی به بڕی 170 ملیۆن دۆلار كۆمپانیاكه‌ی كڕییه‌وه و ئه‌پلیكه‌یشنێكی تایبه‌تی به ناوی كۆمپانیاكه دروست كرد و له هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس خستییه خزمه‌تی جه‌ماوه‌ره‌وه.
له هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر به ته‌واوی شاره‌كانی عێراق بڵاو ده‌بێته‌وه
له 2012 لقی له به‌حرێن و ئیماڕات و سوڵتاننشینی عومان كرده‌وه و پاش قه‌ته‌ڕ و و میسڕ و ئوردنیشی داپۆشی و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار خێرا كاره‌كانی فره‌وان بوو و ئێسته‌یش عێراقی كردووه‌ته ئامانجی خۆی و ده‌یه‌وێ به خێرایی تێیدا بڵاو ببێته‌وه.
كاری سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمپانیایه بریتییه له هاوبه‌شیكردن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چێشتخانه به ناوبانگه‌كانی هه‌ر شار و وڵاتێك و خستنه‌ڕووی مینوو و لیستی خواردنی خواردنگه به ناوبانگه‌كان له ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی كه هاوكات نرخی خواردنه‌كان به كرێی گه‌یاندنه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو، ئه‌ندامانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی كه به خۆڕایی ده‌توانن خۆیانی تێدا تۆمار بكه‌ن، له هه‌ر كاتێكی ڕۆژ و له هه‌ر ڕۆژێكی هه‌فته ده‌توانن داوای هه‌ر جۆره خواردنێك بكه‌ن كه حه‌زی پێ ده‌كه‌ن و له ماوه‌یه‌كی یه‌كجار كوت خواردنه‌كه‌یان پێ ده‌گات.