پ.ی.د. میران محه‌مه‌د ساڵح پسپۆڕی كۆمه‌ڵناسی سیاسی له‌م دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه"دا باس له‌وه ده‌كات بۆچی دانوستاندنه‌كانی كورد له ته‌واوى مێژوو له‌گه‌ڵ عێراق ناگانه ئه‌نجام و هۆكاره‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
*دانانوستاندن چییه و كه‌سانى دانانوستاندكار كێن و كێ ده‌بێ بیكات؟
دانانوستاندن چه‌ندان پێناسه‌ى بۆ كراوه، یه‌ك له‌وانه /پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه، مرۆرڤهكان به درێژایی مێژوو به‌شێوه و ئاستى جیاواز ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تییه‌كان چه‌ندان گۆڕانكارى به‌سه‌ر ئامراز و شێواز و ڕێكاره‌كانى داهاتووه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا بابه‌تى دانانوستان بووه‌ته بابه‌تێكى گرینگ له بواره سه‌ربازى و ئابوورى و سیاسی و ته‌نانه‌ت زانسیتییهكانیش له دنیادا له‌سه‌ر یٔاستى ناوخۆیى و ده‌ره‌كیدا./ له‌لایه‌كى تر دانانوستاندن پێناسه كراوه به‌وه‌ى پڕۆسه‌یه‌كه وه‌ك یارى ڕاكێشانى حه‌بل حهبلێنه، له نێوان دووكه‌س یان دوو كۆمه‌ڵدا هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت ئه‌ویتر ڕاكێشێت بۆلاى خۆى، لێره‌دا سه‌ركه‌وتوو و دۆڕاو هه‌یه، تاكۆتایى سه‌ده‌ى 20 بیرۆكه‌كه‌ى دانانوستاندن ئاوا بوو. به‌ڵام ئێسته دانانوستاندن براوه و دۆڕاوى تێدا نییه به‌ڵكو ئامانجى هه‌ریه‌ك به‌ده‌ستهێنانى ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت یان باشتر له‌وه‌ى پێشووتر كه هه‌یه‌تى.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه دانانوستانكار كێن پێم وایه پێشتر ده‌بێت باسى ئاستى دانانوستاندن بكه‌ین، كه بۆ سێ به‌ش دابه‌ش بووه، یه‌كه‌میان ئاستى جیهانى، كه كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و میكانیزم و یاسا و ڕێساى له نێوان هه‌ردوولاى دانانوستاندنكار هه‌یه، دووه‌میان ئاستى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و هه‌ندێك له عه‌ره‌بییه‌كانیش ده‌گرێته خۆى، ئه‌مه‌یش هه‌ندێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى ئاستى یه‌كه‌مى تێدایه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بنه‌ماى عه‌شائیرى و حزبایه‌تى و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانى تێدا ده‌كرێت، سێیه‌م به‌ڵام له ئاستى كوردیدا هیچ له‌و بنه‌مایانه‌ى ئاستى یه‌كه‌مى تێدا نییه، هه‌ندێك له بنه‌ماكانى ئاستى دووه‌مى تێدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه و مێژووه كهڵهكهبووهى كه سیاسى تاكى كورد پێدا تێپه‌ڕبووه، ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه له دانانوستاندنهكانیان. بۆیه پێم وایه دانانوستاندن دەبێت كه‌سانێك ئه‌نجامى بدات كه خۆى خاوه‌نى مێژوویه‌ك بێت، زانیارى له‌سه‌ر مێژووى جیهان و مێژووى وڵاتانى ده‌روبه‌رى خۆیان به شێوه‌یه‌كى زۆر باش هه‌بێت. جگه له‌وه ده‌بێت زمان زان و به‌توانان و ئاماده‌باشى و پابه‌ندبوونى به‌پلان و بنه‌ماى جێگره‌وه‌ى هه‌بێت، دڵنیابوونه‌وه له‌و زانیاریانه‌ى كه كۆى كردووه‌ته‌وه بۆ دانانوستاندنهكان، هه‌روه‌ها تواناى جیاكارى هه‌بێت له نێوان بابه‌ته سه‌ره‌كى و لاوه‌كییه‌كان، ئارامگر و تواناى ململانێى هه‌بێت و ئازار و چاونهترسبێت به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كه‌ى یان به‌رانبه‌ره‌كه‌ى، باوه‌ڕبوون به‌خۆى له ڕێگه‌ى زانیارییه‌كانى پلان و ڕێگه ته‌ندروستییه‌كانى دانانوستاندن و ئاماده‌باشى هه‌بێت بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌ندامه‌كانى تیمه‌كه‌ى خۆى، لێهاتووبێت به ڕازیكردنى به‌رانبه‌ره‌كه‌ى و تواناى شڕۆڤهكردنى دانیشتنه‌كه‌ى هه‌بێت.
بۆ پرسیارى ئه‌وه‌ى كه كێ ده‌بێ دانانوستاندن بكات، ئه‌و كه‌سانى ماف خوراو و ئه‌وانه‌ى خاك و شتێكیان له‌ده‌ستداوه و هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى ده‌ده‌ن و ڕێككه‌وتن و لێك تێگه‌یشتن له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه‌كانیان ده‌كه‌ن. یا جارى وا هه‌یه ته‌نیا بۆ گه‌شه‌پێدان وڵات و به‌ره‌وپێشردنى هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ك دانوستاندن ده‌كرێت.
*كورد له دانوستاندن سه‌ركه‌وتوو بووه؟
ناكرێت بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره به به‌ڵێ یان نه‌خێر وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، چونکە ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژووى دانانوستاندنهكانى كورد بكه‌ین له هه‌ندێك شوێن سه‌ركه‌وتووبووه و شتانێكى باشى به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام له هه‌ندێك شوێنیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و دانانوستاندنى دۆڕاندووه و شتى له‌ده‌ست داوه. به‌گشتى كورد سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له دانانوستاندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزى نه‌بووه، چوونكه هێز خاڵى سه‌ره‌كی دانوستاندنه، به‌تایبه‌ت له‌ناوخۆدا هێز ده‌بێت یه‌كگرتوو بێت. باشترین نموونه و زیندوەترینیان یه‌ك نه‌بوونى كورد بوو له‌ناوخۆى هه‌رێمى كوردستاندا، له ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان كاتێك كورد یه‌ك نه‌بوو به شێوه‌یه‌كى گشتى بۆیه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و له‌ده‌ستدانى لێ كه‌وته‌وه.
*به‌رهه‌می كورد و عێراق سه‌ده‌یه‌ك لهدانوستاندن چی بووه؟
به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق وڵاتێكى دروستكراوى ئینگلیزیى نوێیه و كورد كه وڵاتیان به‌ناوى كوردستان هه‌بووه دابه‌شى پێنج به‌ش كراوه، نه‌یان توانیووه هه‌ردوولا هیچ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن به‌هۆى یٔه‌و هێزه دهرهكییانهى له نێوان و پشته‌وه‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش چه‌ندان جار كوردانى كوردستان له باشوور له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى عێراق هه‌وڵى دانوستاندنیان داوه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى لێ بكه‌وێته‌وه كۆتایى هاتووه و به‌رده‌وام لایه‌نى دووه‌م كه عێراق بووه له كاتى پشووى دانوستاندنه‌كان هه‌وڵى خۆى كۆكردنه‌وه و به‌هێزكردنى زیاتر داوه و ئه‌وكات سه‌رجه‌م خاڵه‌كانى پێشێڵ كردووه دانوستاندنه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنى كورد له‌زووه‌وه بوایه وه‌ك دواى ساڵى 1998 تاكو ئێسته كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى عێراقى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه دڵنیابن ئه‌نجامى باشتر ده‌بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كى ئاڵۆزییه‌كان چه‌ند درهكى بن دوو هێنده ناوه‌كین. ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ین له دواى ساڵى 2005 به‌هۆى یه‌كگرتنى كورده‌وه له باشوور به یه‌ك ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه چوونكه به‌غدا و له داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق پشكى سه‌ره‌كییان هه‌بوو و مافه‌كانى كوردیان چه‌سپاند.
*كورد له دانوستاندن نازانێ یان چی وای كردووه لاواز بێت؟
دانوستاندن پێوه‌ندى به تاكى هه‌ڵبژێردراوى لایه‌نه‌كان هه‌یه، كاتێك دانوستاندن سه‌ركه‌وتوو نابێت بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م یه‌كگرتووى شانده‌كه له ناوه‌وه پێویستییه‌كى حه‌تمییه، دووه‌م لێهاتوویى ئه‌ندامانى شانده‌كه، سێیه‌م بهلاخستنى به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه شه‌خسى و كه‌مه‌كان. ئه‌مانه و چه‌ندان شتى تر هه‌ن كاریگه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه شاندى دانوستاندنكار سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، كورد وه‌ك هه‌ر میلله‌ت و تاكى ئه‌م جیهانه له شت ده‌زانێت و بگره زیره‌كیشه به‌ڵام زیره‌كى و زانین به ته‌نیا به‌س نییه و پێویستى به فێربوونى به‌رده‌وامه نه‌وه دواى نه‌وه. كورد له ته‌واوى مێژووى گرنگى به‌لایه‌نى دانوستاندن نه‌داوه كه بگره له میلله‌تانى ناوچه‌كه زیاتر پێوستى پێیه‌تى، ئه‌وه‌ى واى كردووه كورد هه‌ندێك جار سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت هه‌ڵه ناوخۆیى و ئارام نه‌بوو و گوێ نه‌گرتن بۆیهكرت و له‌بیركردنى هه‌ڵه‌كانى مێژوو و ڕابردووى خۆیه‌تى، تاكى كورد به‌رده‌وام پێى عه‌یبه‌یه له خۆى گه‌وره‌تر و به‌ئه‌زموونتر فێر بێت، ئه‌وانه‌ى ئێسته‌یش كه ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه و به‌شدارى دانوستاندنیان كردووه به‌داخه‌وه له‌ئاستى به‌رپرسیاریه‌تى نه‌بوونه و هیچ زانیارییه‌كان بۆ نه‌وه‌ى دواتر به‌جێ نه‌هێشتووه له باره‌ى دانوستاندنه‌كان و هه‌ڵه و نهێنییه‌كان بۆ سوود وه‌رگرتن ئه‌مه‌یش لایه‌نى ئه‌رشیف ده‌گرێته‌وه.
*وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوهندییهكانییان له‌گه‌ڵ ئیسرایٔیل ئاسایی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌رهه‌می چییه؟
بێگومان ئه‌وه به‌رهه‌مى هه‌وڵ و تێكۆشانێكى زۆره له‌لایه‌نى سه‌ركرده‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بییه به درێژایى چه‌ندان ساڵ، تاكو گه‌یشته ڕێكهوتنى نوێى نێوان ئیسرایٔیل و میسڕ و به‌حرێن و ئیماڕات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى لبنان و سعوودیه و به‌شێك له فه‌ڵه‌ستین و سوودانیش له هه‌وڵى به‌رده‌وامن بۆ باشتركردنى پێوهنییهكانیان. ئه‌وان بیركردنه‌وه‌یان جیاوازتره و كاتهكهیشیان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێسته وڵاتانى عه‌ره‌بى له دۆخێكى گۆڕانكارى خێرادان و نایانه‌وێت بكه‌ونه ناو ئه‌و شه‌پۆله خێرایه، هه‌روه‌ها بیرمان نه‌چێت ئه‌مه‌ى كراوه دانوستاندنى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته نه‌ك گه‌ل له‌گه‌ڵ گه‌ل به‌هۆى ئه‌و جیاوازییه ئاینى و فكریهى هه‌یانه هێشته زووه بڵێن دانوستانه‌كان ڕێككه‌وتنى لێ كه‌وتووته‌وه.
*جموجۆڵه‌كانی ناوچه‌كه ده‌رخه‌ری هه‌ندێك گۆڕانكارین، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بۆ كورد هه‌بێ چۆن سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت؟
هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ كورد سوودى نییه، هه‌تا ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌ته‌وه و خاك و نیشتمانیمان له پێش هه‌موو شتێك نه‌بێت، حزبه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان به‌لاوه نه‌نێن و یه‌ك ده‌ست نه‌بین ناتوانین ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزینه‌وه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی دانوساندن ده‌كه‌ن ده‌بێت زۆر شاره‌زا و لێهاتووبن بتوانن گوریسه‌كه زۆرتر به‌لای خۆیان ڕاكێشن. چوونكه مێژووى كورد پڕه له ده‌رفت و سوودیشى نه‌بووه.
*حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵى عێراق له دانوستاندنه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا چۆن ده‌بینى؟
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌ى نۆیه‌مدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر به به‌هێزى و فرهڕهنگى تاكتیكى نۆى و باشه‌وه ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى هه‌بوو به‌سه‌ر تیمى دانوستانکار و ده‌رئه‌نجامه‌كانى، به‌هۆیه‌وه به‌هێزیشه‌وه چووه دانوستاندنه‌كانه‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تى فیدڕاڵى عێراق به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارچه پارچه و نایه‌كگرتوو و جیاوازى زۆرى هه‌یه و زۆربه‌ى میلیشیا به ڕێوهى ده‌بات بۆیه دێت و به‌هه‌موو شتێك ڕازیه ده‌بێت و ڕێككه‌وتنى شنگالى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، پێم وایه وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاوه تیمى دانوستاندكارى هه‌رێمى سه‌رۆكى حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانى به‌شدارى نه‌كردووه و سه‌رپه‌رشتى ده‌كات هه‌ر ئاوا بمێنێته‌وه و خۆى به به‌هێز پێشان بدات ده‌رئه‌نجامى باشترى ده‌بێت و به‌هێزى كوردستان له ڕێى حكوومه‌ته‌وه پێشان ده‌دات، ئه‌مه‌یش ماناى وانییه ئه‌ندامانى شاندى دانوستاندكار لاواز بن و كه‌سانى كه‌م بن به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌ته‌كێت و تاكتیكى نوێیه و سه‌رۆكى حكوومه‌ت به‌رده‌وام نوێنه‌رایه‌تى گه‌لێك ده‌كات. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یش ده‌بێت بیرمان نه‌چێت له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق مافه‌كانمان له پێشێلكردنهوه نزیك ده‌بنه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام مێژوو ئه‌وه‌یان پێ گوتووین. بۆیه وه‌ك چۆن ئه‌مجاره نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رى وڵاتانى بیانى به‌شداربوون ده‌بێت لایه‌نى سێیه‌م هه‌بێت.