ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ناوی چوار جۆر ده‌رمانی بڵاو كرده‌وه، كه بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێن و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و ده‌رمانانه له عێراق به فره‌وانی به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌رمانه‌كانی "ریمدیسفیر، هایدرۆكسی كلۆروكوین، لۆبینافیر ریتونافیر، ئهنتهرفیرۆن" سه‌رجه‌میان حهبن و له عێراق وه‌ك ڕه‌چه‌ته‌ی چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام ئه‌و حه‌بانه بۆ چاره‌سه‌ركردن گونجاو نین و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
ئاماژه‌ی داوه، دوای تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره حه‌بانه كرا، بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر باشتربوونی دۆخی ته‌ندروستی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه كه گوایه ئه‌و ده‌رمانانه ڕێژه‌ی مردن له نێو تووشبووانی كۆرۆنا كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، زیاتر له 30 ده‌وڵه‌تی جیا جیای دنیا، ئه‌و چوار جۆره حه‌به بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام دووپات له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌م حه‌بانه به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ناكه‌ن و ناكرێش وه‌ك ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ناویان ببرێت.