زۆرێك له وڵاتانی دنیا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، كه له سێی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین چاوه‌ڕوانی هه‌یه بۆ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، دۆسیه‌ی عێراقیش له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پانتایی زۆری داگیركردووه و له هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان باسی لێوه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌و دۆسیانه چین كه به‌غدا چاوه‌ڕوانه دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ریكا یه‌كلاییان بكاته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان و جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان ڕكابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن و هه‌ردوولایش ڕوانین و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ی هاوكێشه و پرسه جیا جیاكان له جیهان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له‌و كێشانه‌وه و چۆنیه‌تیی خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ر و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی گرنگییه‌كی فره‌وانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و به‌غدایش چاوه‌ڕوانی هه‌موو جووڵه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراقه‌وه ده‌بێت، به‌رپرسانی عێراق ده‌یانه‌وێ له دوای هه‌ڵبژاردن له‌وه بگه‌ن، كه له چوار ساڵی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، دۆسیه‌ی عێراق یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟
هه‌ریه‌ك له پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێز و گرووپی میلیشیایی سه‌ر به ئێران له عێراق و دۆسیه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كان و پاراستنی ته‌ناهی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به گرنگییه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كاندیده‌كه و تیمه‌كانیانه‌وه بایه‌خیان پێ ده‌درێت.
ئه‌وه ڕوونه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یییه و به گۆڕینی سیاسییه‌كان گۆڕانكاری گه‌وره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕوونادات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بۆچوون و ڕوانینی سه‌رۆك له چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بایه‌خ و گرنگیان هه‌یه ڕۆڵ ده‌بینێت، واته له ئامرازه‌كانی گه‌یشتن به ئامانج، ئامانجه‌كان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه داده‌ڕێژرێن و سه‌رۆكه‌كان ته‌نیا ئامرازی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانجانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
تره‌مپ زۆرترین فشار له‌سه‌ر عێراق دروست ده‌كات و ده‌یكاته چه‌قی ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران
ئه‌یاد عه‌نبه‌ر پسپۆری زانستی ڕامیاری له زانكۆی كوفه له‌وباره‌وه گوتی، سێ دۆسیه‌ی هه‌ستیار له‌باره‌ی عێراقه‌وه، له چاوه‌ڕوانی یه‌كلابوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له نێوان تره‌مپ و بایدندا، ئه‌و ده‌ڵێ، دۆسییه‌كان بریتین له پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پاشماوه‌كانی تیرۆر و ڕیشه‌كێشكردنیان، ململانێی ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی له‌سه‌ر خاكی عێراق، گرنگترین ئه‌و سێ ته‌وه‌ره‌ن كه عێراق ده‌یه‌وێ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلاییان بكاته‌وه.
زیاتر گوتی، هه‌ردوو كاندیده‌كان به یه‌ك ڕوانگه‌وه له‌و سێ دۆسیه‌یه ده‌ڕوانن، كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی له عێراق به كارێكی هه‌ڵه و نه‌گونجاو ده‌زانن له‌م كاته‌دا، چونكه دۆسیه‌كه پێوه‌ستبوونی به كێشه‌ی تره‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت پرسی جموجۆڵی پاشماوه‌كانی داعش و مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، مه‌ترسی هه‌یه به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه تا ئێسته داعش كۆتایی نه‌هاتووه و به ته‌واوی ڕیشه‌كێش نه‌كراوه.
هاوكات پرسی ئێران و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دوای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ئێران، زۆر گۆڕانكاری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراقه‌وه ده‌بێت، واته ئه‌گه‌ر تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرێته‌وه، ئه‌وا پرۆسه‌ی فشاركردن له‌سه‌ر ئێران و گه‌مارۆدانی زیاتر ده‌بێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له عێراق ڕوو له زیادبوون بكه‌ن، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ به‌ره‌ی ئێرانی له عێراق به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و كۆتاییان پێ بهێنێت.
بایدن دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران هێور ده‌كاته‌وه و هه‌وڵی دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم ده‌دات
به‌وهۆیه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه تره‌مپ قورسترین و زۆرترین فشار له‌سه‌ر سیاسییه‌كانی عێراق دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، له‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان یان ئێران، بێگومان ئه‌مه‌یش عێراق ده‌خاته دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاره‌وه.
له نێوه‌نده‌دا سه‌ركه‌وتنی جۆزێف بایدنی كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی دۆخه‌كه پێچه‌وانه ده‌كات، وه‌ك له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا هاتووه، كه ئه‌و بژاره‌ی دیپلۆماسی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌به‌ر و ده‌سبه‌رداری فشار و سزاكان ده‌بێ، كه تره‌مپ له‌م خوله‌ی ئێسته‌دا له دژی ئێران پێڕه‌وی ده‌كرد، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات عێراق جۆریك له ئارامبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌وانه‌یه بایدن بیر له جێبه‌جێكردنی پرۆژه كۆنه‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه، كه تایبه‌ت بوو به دابه‌شكردنی عێراق به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی جیاواز بۆ كورد و سوننه و شیعه، ئه‌مه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كێشه و ناكۆكی له ناوخۆی عێراق دروست بكات و به هه‌موو شێوازێك گرژی و كێشه‌كان له عێراق كۆتاییان پێ نایه‌ت.