ترەمپ: ئەگەر بدۆڕێنم ئەمەریكا جێ دەهێڵم

:: AM:11:25:17/10/2020 ‌
بانگەشەكانی هەڵبژادن لە ئەمەریكا لەگەڵ نزیكبوونەوە لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە رۆژ بە رۆژ گەرمتر دەبێت و دۆناڵد ترەمپیش دڵنیایە لە خۆی لەم هەڵبژاردنە دووبارە سەربكەوێت.

دڵنیایی دۆناڵد ترەمپ لە سەركەوتنەكەی تا ئاستێكە گوتوویەتی ئەگەر بەرانبەر بایدن بیدۆڕێنێت، لەوانەیە بۆ هەمیشە ئەمەریكا جێ بهێڵێت.

ئەو لە كەمپێنێكی گەورەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی جۆرجیا دەڵێت، "ئەگەر لەم هەڵبژادنەدا نەیبەمەوە، راستییەكەی بە خراپترین پاڵێوراوی مێژووی ئەمەریكام دۆڕاندووە كە بایدنە."

ترەمپ پێشتریش لە كەمپینێكی تر گوتبووی ئەگەر بە بایدنی بدۆڕێنێت، لەوانەیە چیتر ئەو نەبیننەوە و لەو كاتەدا هەرچەندە زۆر بە شكستەكە دڵتەنگ دەبێت، بەڵام دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ كاتێك ترەمپ لەگەڵ لایەنگرانی قسە نەكات.
لە زۆربەی راپرسییەكان بایدن بە رێژەیەكی بەرچاو لە پێشەوەی ترەمپە

بەگوێرەی شەفەقنا، ترەمپ ئەو قسانە لە كاتێكدا دەكات كە لە زۆربەی راپرسییەكان بایدن بە رێژەیەكی بەرچاو لە پێشەوەی ترەمپە و ئەگەری زۆرە لەم هەڵبژاردنەدا پاڵێوراوی دیموكراتەكان بیباتەوە.

لە سێی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن لە ئەمەریكا بەڕێوە دەچێت و هەڵبژاردنیش لە ئەمەریكا راستەوخۆ نییە و خەڵك دەنگ بە نوێنەرەكانیان لە ویلایەتەكان دەدەن و لە پرۆسەیەكی تایبەتدا سەرۆك دێتە هەڵبژاردن.

  


وشە - سلێمان تاشان