ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا گه‌شه‌ی كردووه، به‌جۆرێك زۆرن ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نیا كه تووشی بوون، ئه‌مجاره‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا تووشی هه‌مان نه‌خۆشی بووه، بۆیه ته‌واوی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و پشكنینه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ئه‌نجامی داوه، ده‌ركه‌وتووه تووشی كۆرۆنا بووه، بۆیه ئێسته ئه‌و وه‌زیره چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا رای گه‌یاندووه، به‌پێی پشكنینه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ئه‌لكسه‌نده‌ر شالینبۆرگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه. ئه‌و تووشبوونه‌ی به‌هۆی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بووه كه دووشه‌می رابردوو له‌گه‌ڵ هاوتاكانی له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه چووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه تووشی ئه‌و په‌تایه بووه، بۆیه بڕیار دراوه ته‌واوی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی نه‌مسا، پشكنین ئه‌نجام بده‌ن.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، زۆرن له‌و سه‌رۆك و به‌رپرسانه‌ی وڵاتانی دنیا كه تووشی ئه‌و په‌تایه بوون، له‌ناویاندا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكی به‌رازیل جاییر بۆلسۆنارۆ، شازاده چارڵز له به‌ریتانیا و وه‌زیرانی زۆر وڵاتی دنیا.