میدیاكانی لاهوور جه‌نگی له ته‌واوی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا له ناو تایه‌كی گه‌رم و شڵه‌ژاوی و وڕێنه‌دا ڕۆژ و شه‌و به‌ڕێ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نازانن چی بكه‌ن و چۆن بیانووی بۆ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بێننه‌وه كه لاهوور جه‌نگی جێبه‌جێكاری بوو.
میدیای لاهوور له ته‌واوی ئه‌و مانگه‌دا به‌دوای ده‌سته‌واژه و به لاڕێدابردنی خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێن ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی " كاڵفام" و "هه‌رزه‌ی سیاسیی" و "كه‌تنكه‌ر" له بیری خه‌ڵك ببه‌نه‌وه كه هه‌ریه‌كێك له‌و ده‌سته‌واژانه له‌كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سووڵ و مه‌لا به‌ختیار و قوباد تاڵه‌بانی به لاهوور جه‌نگی گوترا.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێشتا خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركووك به‌تایبه‌ت سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و خیانه‌تكارانه ده‌كه‌ن، سه‌رانی لاهوور چاو و گوێیان كردووه‌ته‌وه تا بزانن چی ده‌گوزه‌رێ، به‌ڵام هه‌میشه به درۆوه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
لاهوور پاره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری خستووه‌ته خزمه‌تی ئه‌و په‌یجانه‌ی ئێسته ماون، جگه له‌و 250 په‌یجه‌ی فه‌یسبووك دایخست
لاهوور كه پاره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری خستووه‌ته خزمه‌تی ئه‌و په‌یجانه‌ی ئێسته ماون، جگه له‌و 250 په‌یجه‌ی فه‌یسبووك دایخست، به‌ڵام هه‌ر ناتوانێ ئه‌و خیانه‌ته له بیری خه‌ڵك بباته‌وه، ئه‌وه‌یش نیشانه‌ی ئیفلاسی میدیاكانیه‌تی و چه‌سپاندنی بیری خه‌ڵكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "لاهوور خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌نجام دا".
له‌سه‌ر ئاستی حزبی
لاهوور جه‌نگی دوای دانانی به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاركردن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی سه‌ركرده و ڕه‌سه‌نه‌كانی یه‌كێتی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا گرتووه، جیاواز له ساڵانی ڕابردوو ئه‌مساڵ به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن لاهوور دواتریش درا به براكانی بۆ ئه‌وه‌ی میدیا ئیفلاسه‌كانی ئه‌و كاڵفامانه بڵاوی بكه‌نه‌وه
به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ساسیی یه‌كێتی كه هه‌ر له‌لایه‌ن لاهووره‌وه نووسرابوو، به‌بێ هه‌ست پێكردنی سه‌لماندنی كه كێ خیانه‌ته‌كه‌ی كردووه، كاتێك له‌ناو به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه زیاتر له 120 كه‌س ده‌بن، ته‌نیا پرس به‌چه‌ند كه‌سێكیان كراوه كه به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌نووسرێ، ئه‌وه‌یش زیاتر نیگه‌رانی له‌ناو حزبه‌كه‌دا دروست كردووه كاتێك به‌و شێوه به‌بێ "دیسپلین" كاره‌كان ده‌كرێ و به‌ڕێوه‌بردنی حزبێكی 45 ساڵی وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی په‌یجێكی ساخته‌ی لێ هاتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" له‌ناو یه‌كێتی گوتی، زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاگاداری ئه‌و به‌یاننامه‌یه نه‌بوون، به‌ڵام ئێسته وای لێ هاتووه "عوزر له حه‌باحه‌ت گه‌وره‌تر"، چونكه لاهوور ویستی كه خیانه‌ته‌كه بشارێته‌وه، به‌ڵام زیاتر ده‌ری خست و بیری خه‌ڵكی هێناوه.
به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن لاهوور دواتریش درا به براكانی بۆ ئه‌وه‌ی میدیا ئیفلاسه‌كانی ئه‌و كاڵفامانه بڵاوی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یش پارتی به‌ده‌نگ هێنا و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان بۆ كوردستانیان زیاتر ڕوون كرده‌وه.
16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خیانه‌تێكی گه‌وره له كوردستان كرا، كاتێك لاهوور جه‌نگی و گرووپه‌كه‌ی به هاوكاری ئێران و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به‌غدا كرد، له‌وكاته‌وه تا ئێسته ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی كوردستان و كه‌ركووكییه‌كان ڕوو له خراپ بوونه، عه‌ره‌بێك به‌سه‌ر پارێزگاكه‌دا سه‌پێنراوه، هه‌زاران به‌ڵگه هه‌ن كه لاهوور له پێشه‌وه‌ی میلیشیاكان رێ ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ "در خدمه‌تم".
ئێسته بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌ركه‌وتووه كه نه ئاراس جه‌نگی ناوی پارێزگاره كورده‌كه‌ی له گیرفانه و دۆمینه‌كه‌ی ده‌كات و نه لاهووریش ده‌توانێ پارێزگاری له خانووه ڕووخاوه‌كان بكات، بۆیه چۆن سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی گیرۆده‌ی ده‌ستی لاهوور جه‌نگی بوون ئه‌وه كه‌ركووكییه‌كانیش ده‌بێ خۆیان كۆتایی به شوێنه‌واری ئه‌و خیانه‌ته بهێنن.