خاتوونێكی نێجیری به‌ناوی "ئۆكۆنجۆ ئیویلا" بۆ یه‌كه‌مین جار بۆ سه‌رۆكی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی هاته هه‌ڵبژاردن. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌فریقیایی پشتگیری كرد تا له هه‌ڵبژاردنه‌كه بیباته كه ركابهرهكهیشی ژنێك بوو.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بۆ یه‌كه‌مین جاره ژنێك بۆ سه‌رۆكی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی بێته هه‌ڵبژاردن، ئه‌ویش ئۆكۆنجۆ ئیویلا كه نێجیرییه، له‌لایه‌كه‌وه ژنه و له‌لایكی تریشه‌وه ئه‌فریقاییه. چاودێران پێیان وایه ئه‌و خاتوونه به‌پێی پسپۆڕییه‌كه‌ی كه ئابوورییه، ده‌توانێ رێكخراوه‌كه له ته‌نگژه‌كانی دوور بخاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئۆكۆنجۆ ئیویلا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوێنێ هه‌ینی رای گه‌یاند، به‌و پۆسته و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، هه‌ست ده‌كه‌م بایه‌كی به‌هێز له پشته‌وه پاڵم پێوه ده‌نێ. به‌تایبه‌تی له‌ناو 55 وڵاتی ئه‌ندام له‌و رێكخراوه، متمانه‌یان پێم دا.
دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆكی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی رۆبرتۆ ئهزڤیدۆ له مانگی ئابی رابردووه‌وه، له هه‌ڵبژاردنێكدا ئۆكۆنجۆ ئیویلا به سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه هاته هه‌ڵبژاردن.
ئۆكۆنجۆ ئیویلا كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 66 ساڵ، پێشتر وه‌زیری دارایی و هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتبوو، به كه‌سێكی چالاك له بواری دارایی و ئابووری هه‌ژمار ده‌كرێت كه ماوه‌ی 25 ساڵ له‌و بواره‌دا ئه‌زموونی هه‌یه.
دواتریش خۆی ده‌ڵێ ئه‌و رێكخراوه بۆ یه‌كه‌مین جاره ژنێك بكاته سه‌رۆك و هاوكات ژنه‌كه‌یش ئه‌فریقایی بێت. چاودێرانیش پێیان وایه ئه‌و خاتوونه به‌هۆی ئه‌زموونه‌كانی له‌ڕووی سیاسی و كارگێڕی و دیپلۆماسی، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و ته‌نگژه‌كانه كه‌متر بكاته‌وه. به‌تایبه‌تی كه ئێسته ئه‌و رێكخراوه كێشه‌ی زۆری هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پێشتریش و به‌رله بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایش، رێكخراوه‌كه كێشه‌ى زۆری هه‌بووه به‌تایبه‌تی ئه‌و شه‌ڕه ئابوورییه‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌ڵگیرساوه. به‌جۆرێك ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئاماده‌یه له‌و رێكخراوه بكشێته‌وه.