تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە سەرووی 423 هەزار حاڵەت

:: PM:04:10:17/10/2020 ‌

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 39 ملیۆن 668 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 110 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 3221 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 10198 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەموو بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 16686 پشكنین ئەنجام دراوە، 3221 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1387 حاڵەت لە بەغدا و شەش لە نەجەف و 202 لە سلێمانی و 156 لە هەولێر و 365 لە دهۆك و 19 لە كەربەلا و 15 لە كەركووك و 223 لە واست و 110 لە بەسڕە و 87 لە میسان و 20 لە بابل و 23 لە دیوانییە و 48 لە ئەنبار و 149 لە نەینەوا و 46 لە سەڵاحەدین و 18 لە موسەنا و 310 لە دیالە و 37 لە زیقاڕ.

هەر ئەمڕۆ 3329 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1404 لە بەغدا و 117 لە هەولێر و 78 لە سلێمانی و 81 لە كەركووك و 196 لە دهۆك، جیا لە تۆماركردنی 56 حاڵەتی مردن،  12 لە سلێمانی و سێ لە هەولێر و هەشت لە دهۆك و شەش لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 423524 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 357291 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 10198 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل