به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و كه‌سه‌ی گرت كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوو هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك و دواتر ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌ك له ناو تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه دوو كه‌س هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك له شاری ھه‌ولێر كه‌متر له 24 سه‌عاتی ڕۆژی هه‌ینی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی گیر.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه (ف .ع .ق) گیراوه و پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر سه‌رقاڵی گرتنی تۆمه‌تباری دووه‌مه و ده‌ستبه‌جێش په‌راوی بۆ كراوه و درایه ده‌ست یاسا.
ئه‌و تۆمه‌تباره وه‌ك ئه‌وه‌ی پۆلیس روونی كردووه‌ته‌وه به‌پێی ماده‌ی 430 له یاسای سزادانی عێراقی گیراون.