زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد، له سنووری پارێزگای كه‌ركووك سێ هاووڵاتی به‌ده‌سترێژی گولله كوژران و دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سووتێنرا.
عه‌قید مازن حه‌مه‌غه‌ریب، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك به "وشه"ی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له گوندی توڵك له‌ناوچه‌ی شێخ بزێنی له سنووری كه‌ركووك چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه له ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌ن و سێ سه‌رنشینی نێو ئۆئۆتۆمبێله‌كه ده‌كوژن.
روونیشى كرده‌وه كه قوربانییه‌كان له دوو برا و ئامۆزایه‌ك پێكهاتبوون، براكان ناویان هه‌رێز مسته‌فا و ئارام مسته‌فا بووه و ئامۆزاكه‌شیان ناوی پێشه‌وا بووه. هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و ته‌قه‌كه‌ران هه‌ڵاتوون.
سۆران حه‌سه‌ن، شایه‌تحاڵ بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی راوكردن چوونه‌ته ناوچه‌كه و دواى كوشتن‌یان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سووتێنراوه، بۆیه هه‌ندێك وایانزانیوه بۆمبیان پێدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی