سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ شه‌موو، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نگرانیانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا و لقی ئه‌و حزبه‌یان به‌ته‌واوی سووتاند.
له دوای سووتانی لقی پارتی، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان بۆ ئاڵای كوردستانیش برد و سووتاندیان، وێنه و گرته ڤیدیۆیی ساتی سووتانی ئاڵاكه سۆشیال میدیای عێراقی داگیر كرد، ئه‌مه‌ش هه‌ست و سۆزی كوردی له كوردستان و ته‌واوی دنیا بریندار كرد و نیگه‌رانیی زۆری لێ كه‌وته‌وه. "وشه" بۆچوونی چین و توێژه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م هێرش و سووكایه‌تییه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌خاته ڕوو.
حه‌قبێژی له كوێ بێت، تیری دوژمن به‌ره‌و ئه‌وێیه
ئیسماعیل گونده‌ژۆری چاودێری سیاسی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، روون و ئاشكرایه كه حه‌قبێژی له كوێ بێت، تیری دوژمن به‌ره‌و ئه‌وێیه، پارتی و سه‌ركردایه‌تی پارتییه كه ئاراسته‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌بات، بۆیه سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بارزانی و پارتی به دڵ و خوازیاری نه‌یاری كورد نییه، تا پێی دڵخۆش بن؛ بێ شك ئه‌وان له‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی دوێنێ خراپتر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له ده‌ستیان بێت، ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی حه‌شد و ھه‌وادار و ده‌سماڵكێشانی حه‌شد له ئه‌نجامی گوته‌كانی زێباری نییه، به‌ڵكو ھه‌رسنه‌كردنی ئاره‌قه‌ی شه‌رم و كولتووری سڕینه‌وه‌ی كورده له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤینیزمه‌كان، كورد و كوردستان خۆشبه‌ختن كه سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك سه‌رۆك بارزانیمان ھه‌یه، بۆیه ئاسووده‌ین و ترسمان نییه و كۆڵ ناده‌ین له‌سه‌ر ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پاراستنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
ئومێد گه‌یلانی گه‌نجێكی دانیشتووی سۆرانه و چالاكێكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه و به "وشه"ی گوت: لام سه‌یر نییه ئه‌و به‌چكه عه‌ره‌بانه وا ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ن كه كیمیاباران و به‌ناو ئه‌نفال و جینۆسایدی كوردانیان كردووه، هه‌ر ڕۆژ له ژێر ناوێك ئازارمان ده‌ده‌ن و برسیمان ده‌كه‌ن، كه‌چی زۆر به‌داخه‌وه كه ئێمه ئازاره‌كانمان ناكه‌ینه بنه‌مای یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی خه‌ریكی ملشكاندنی یه‌كترین، ئه‌و دۆخه‌شمان خزمه‌ت به خاك و ئاڵا و گه‌لمان ناكات، به‌ڵام سه‌رنجڕاكێش بوو له‌لام كاتێك كوردستانیان به گشتی ئه‌و بێڕێزییه‌یان بینی كه به‌رانبه‌ر ئاڵا و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كرا له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه شیعییه‌كان، هه‌ستی نیشتمانی كوردستانیان قوڵپه‌ی دا و ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و ڕووداوانه پێویسته یه‌كمان بخات، تایبه‌ت پارته كوردستانییه‌كان ئینجا حكوومه‌تی هه‌رێم هاووڵاتییانی به خزمه‌تی زیاتر و گرنگیپێدانی زیاتر به ژیان و گوزه‌رانیان ئاشت بكاته‌وه، چونكه كاتێك یه‌كڕیز بین، باشتر ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ده‌پێكین.
ئه‌میر عه‌بدولواحید مامۆستا به "وشه"ی راگه‌یاند، نیشتمان پیرۆزترین شوێنه بۆ هه‌ر گه‌ل و میله‌تێك و شیرین‌ترین شته، هیچ خۆشه‌ویستییه‌ك ناگات به خۆشه‌ویستیی نیشتمان، به‌درێژایی بزاڤی ڕزگاری ویستی ڪورد هه‌میشه خه‌بات و تێكۆشانی له پێناو ئازادیی نیشتمان و به‌رگریكردن له پیرۆزییه‌كانی بووه، له‌و پێناوه‌شدا به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ڪورد خوێنێ خۆیان كردووه‌ته قوربانی بۆ نیشتمان، ئاڵا یه‌كێكه له هێما و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌مان، دیاره ئێسته‌شی له‌گه‌ڵ بێ گه‌لی كورد خه‌بات له پێناو شه‌كاوه‌یی ئه‌و ئاڵایه ده‌كات، كه‌واته یه‌كێكه له پیرۆزییه‌كانی نیشتمان، به‌داخه‌وه كه‌وا دوێنێ له‌لایه‌ن كه‌سانێكی كاڵفامی عه‌قڵ ژه‌نگاویی كۆنه‌په‌رست ئاڵای كوردستان سووتێنرا.
زیاتر گوتی: جگه له‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، با هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن ئه‌و كارا ترسنۆكانه و نابه‌رپرسیارانه هیچ له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ڕووداوانه ده‌بنه هۆی زیاتر تاودانه به‌ر ئه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌ی كه‌وا له دڵی تاكی كورددا هه‌یه، چونكه مێژوو شاهیده كه هه‌ركاتێك ئازاره‌كانی نیشتمان به‌هێز بووبن و نیشتمان زیاتر بریندار كرابێت، ئه‌وه هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریش لای تاكی كورد به‌هێزتر بووه، بۆیه ئه‌م ڕووداوه گڕی نیشتمانپه‌روه‌ری له ناخی تاكی كورد بڵێسه‌دارتر كرد و تاكی كوردیش ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌وا ئاڵا موڵكی هیچ حزب و لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو ئاڵای هه‌موو گه‌ل و ناسنامه‌ی میله‌تێكه.
له لایه‌كی تریشه‌وه، شیرین فوئاد مه‌عسووم چاودێری سیاسی و كچی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕووداوه‌ی دوێنێ هه‌ستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی بریندار كرد و دڵگران بووین و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌مه ته‌نیا كاری چه‌كدارانی حه‌شد نییه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن حزبه عێراقی و نه‌یارانی كورده‌وه هان دراون.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌ڵێت، سووتانی ئاڵای كوردستانیش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ستی كوردی پێ بریندار بكرێت و یه‌كه‌مجاریش نییه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و هه‌ر جاره و به بیانوویه‌ك، به‌ڵام كاری تریان سووتانی باره‌گای لقی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له‌و شاره، پێویسته هه‌موو عه‌ره‌ب باش بزانن، سووتانی ئاڵا و ئه‌م جۆره كارانه‌یان، هه‌ستی نیشتمانی و كوردبوونمان زیاد ده‌كات.
زیاتر گوتی: كارێكی هه‌ڵه‌یه كورد هێنده پشت به حكوومه‌تی عێراق ببه‌ستێت، جێی خۆیه‌تی ماف و ئیمتیازه‌كانی له به‌غدا وه‌ربگرێته‌وه، یه‌كگرتوویی كوردیش له هه‌موو شت گرنگتره و پێویسته رێز له سه‌رۆك و رابه‌ریان بگرن كه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه.
دووپاتی كرده‌وه، پێویسته حكوومه‌تی كوردستان هه‌ستی كوردبوون زیاتر بكات، به‌هۆی خوێندن و سیستمه‌وه بێ یان به‌هه‌ر رێیه‌كی تر، چونكه ناكرێت سووكایه‌تیی به ئاڵا و نیشتمان به زوویی له‌بیر بكرێت یان هه‌موو كه‌س رێزی لێ نه‌گرێت، ده‌بێ وا بكرێت وڵات و ئاڵا و نیشتمان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌بن.
سۆران/ موڕشید برادۆستی