حكوومەت وەڵامی پەرلەمانتاران دەداتەوە

:: AM:10:34:18/10/2020 ‌
جێگری سەرۆكی پەرلەمان ڕای دەگەیەنێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی پەرلەمانتارانی  بۆ بابەتی پرساندن داوەتەوە، لەو ڕۆژانە وەڵامەكە بە پەرلەمانتاران دەدرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی تشرینی یەكەم، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بۆ بابەتی پرساندن 23 پەرلەمانتار نووسراوێكیان داوە بە پەرلەمان و لە 30ـی ئەیلوول بۆ سەرۆكایەتی حكوومەت بەرز كراوەتەوە و ئەوانیش پێش ئەو وادەیە 14 ڕۆژی یاساییە وەڵامیان داینەوە.

لە سەرۆكایەتی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر وەڵامەكان دەكەین و بە پەرلەمانتاران دەگوترێت
جێگری سەرۆكی پەرلەمان گوتی، لە دوو ڕۆژی داهاتوو لە سەرۆكایەتی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر وەڵامەكان دەكەین و بە پەرلەمانتاران دەگوترێت.

باسی لەوەش كرد، حكوومەت ڕاپۆرتی چاكسازی ئامادە كردووە تا بە پەرلەمانی بدات و پێشبینیش دەكرێت ئەمڕۆ یان تا دوو ڕۆژی تر ئەو ڕاپۆرتە بە پەرلەمانی بگات بۆ ئەوەی لەو هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە بچێت.

لەبارەی پرسی سووتاندنی ئاڵای كوردستان ڕای گەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەردەوام لە گفتوگۆداین و هیوادارین بكەرانی بگیرێن و میلیشیاكان دەسەڵاتیان لە حكوومەت زیاتر نەبێت.



وشە - رامیار جەواد