به‌پرسێكی ئیسرائیلی رای گه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ئیسرائیل و به‌حرێن له رێوڕه‌سمێكدا پێوه‌ندیی دیپلۆماسی له شاری مه‌نامه‌ی به‌حرێن رای ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی ئه‌و دوو وڵاته به ناوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی ئیسرائیلی به‌ڕه‌سمی پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوان ئیسرائیل و به‌حرێنی راگه‌یاند كه بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له مه‌نامه رێوڕه‌سمێك له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی گوت، شاندێكی ئیسرائیلی و چه‌ندان به‌رپرسی به‌حرێنی له‌و ڕێوڕه‌سمه ئاماده ده‌بن كه واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن و به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. له دوای واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه، له هه‌ردوو وڵات ئیسرائیل و به‌حرێن باڵوێزخانه ده‌كرێته‌وه.
له رۆژی 15ی سێپتێمبه‌ر به چاودێریی ئه‌مه‌ریكا له واشنتن، پێوه‌ندیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و به‌حرێن ئاسایی بووه‌وه. ئه‌و دوو وڵاته‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دوای ئه‌وه دێ كه له 1994دا ئوردن هه‌مان هه‌نگاوی نا، میسریش له 1970 پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه.
بڕیاره وه‌زیری دارایی ئه‌مه‌ریكا ستیڤن منوچین له‌و ڕێوڕه‌سمه ئاماده بێت.