پەروەردەی هەڵەبجە پێویستی بە دامەزراندنی مامۆستا هەیە

:: AM:10:54:18/10/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی هەڵەبجەی شەهید ڕای گەیاند، پێویستی بە وانەبێژ بۆ مامۆستای دەرچووی بەشی پەروەردەی تایبەت و كۆمەڵناسی هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی تشرینی یەكەم، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەدا هاتووە، ئەو مامۆستایانەی دەرچووی پەروەردەی تایبەت و ئاداب بەشی كۆمەڵناسین لە پەروەردەی هەڵەبجە، وەك وانەبێژ دادەمەزرێن.

پەروەردەی تایبەت و ئاداب بەشی كۆمەڵناسین لە پەروەردەی هەڵەبجە، وەك وانەبێژ دادەمەزرێن 
ڕوون كراوەتەوە، ئەوانەی ئارەزوومەندن دەتوانن ئەمڕۆ و سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی فێركردنی نائاسایی بكەن لەناو باڵەخانەی قوتابخانەی شەهید ئازاد هەورامی بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم و ڕۆژی سێشەم و چوارشەم فۆرمەكان بگەڕێننەوە بۆ هەمان شوێن.

باس لەوەش كراوە، بەهیچ شێوەیەك ڕێنوێنیكاری پەروەردەیی و توێژەری دەروونی ناكرێن بە وانەبێژ، لەبەرئەوەی ناونیشانیان فەرمانبەرە و ناتوانن كاری مامۆستایی بكەن.

ئەو ئاگەدارییە بۆ مامۆستایان لە كاتێكدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردە لەبارەی هەلی كار بۆ دەرچووانی تازە بۆ مامۆستایان كۆمەڵێك بڕیاری نوێی دەركرد.



وشە - رامیار جەواد