نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرکۆنەی تاوانەکەی فەرحاتییەی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەم 18ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە، تێیدا بە توندی ئیدانەی تاوانەکەی فەرحاتییە دەکات.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە، زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فهرحاتییهی سهر به قهزای بهلهد له پارێزگای سەلاحەدین ڕووی دا و تیایدا ژمارهیهک هاووڵاتی بوونه قوربانی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه دەربڕی.
لە پەیەماکەدا هاتووە، داواکارین دەزگا پێوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبهڕووی یاسا بکرێنهوه و به سزای خۆیان بگهیهنن.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیاماکەیدا دەڵێ: ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ ههڕهشه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.