سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران كارا بوو

:: AM:11:54:18/10/2020 ‌
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕای دەگەیەنێت، ئێستە سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازەی نێدەوڵەتی حاجی ئۆمەران كارایە.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی تشرینی یەكەم، سیروان حوسێن گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای بڕیارەكەی هەفتەی ڕابردووی حكوومەت بە دانانی سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازەكان، ئێستە ئەو سەنتەرە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران كارایە.

لە ماوەی 24 سەعات دەتوانرێ ئەنجامی پكشنینەكان بە هاووڵاتییان بدرێتەوە
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گوتی، ئێستە لەو سەنتەرە پشكنین دەكرێت و لە ماوەی 24 سەعات دەتوانرێ ئەنجامی پكشنینەكان بە هاووڵاتییان بدرێتەوە.

باسی لەوەش كرد، هێشتە هیچ بڕیارێكمان لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتی هاووڵاتییان بۆ ئێران  بۆ نەهاتووە، هەر كاتێك بڕیاڕ بێت ئێمە وەك دەروازە هەموو ئامادەكارییەكانمان كردووە و ئامادەیی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانمان هەیە.

ئەو گوتانەی گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە كاتێكدایە هەفتەی پێشوو بڕیار دەرچوو پێویستە لە سەرجەم دەروازەكان سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا هەبێت و هاووڵاتییان بەخێرایی ئەنجامی پشكنینەكانیان پێ‌ بدرێتەوە تا گەشتی هاووڵاتییان ئاسایی بێتەوە.



وشە - رامیار جەواد