په‌رله‌مانتارێكی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، رووداوه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا، هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌ڕی پردێ كه پێشمه‌رگه له‌وێ حه‌شدی شه‌عبی تووشی شكستی سه‌ربازی كرد، بۆیه ویستیان تۆڵه‌ی شه‌ڕی پردێ بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی تشرینی یه‌كه‌م، وه‌یسی سه‌عید په‌رله‌مانتاری كوردستان دوای رووداوه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا به "وشه"ی راگه‌یاند، سێ رۆژی تر 20ی ئۆكتۆبه‌ر، كوردستانییان ساڵوه‌گه‌ڕی گه‌وره‌ترین داستانه‌كانی مقاوه‌مه‌ت و گیانبازی پردێ ده‌كه‌نه‌وه كه له‌و رۆژه‌دا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ یه‌كه‌م جار تووشی گه‌وره‌ترین شكستی سه‌ربازی بوون.
زۆر راستگۆیانه باسی له‌وه كردووه به‌شێك له میلیشیاكان بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق
روونی ده‌كاته‌وه، مێژوویه‌كی نوێی به‌رگری و خۆنه‌چه‌ماندن له پردێ، سحێلا، مه‌حموودیه، تلسقۆف تۆمار كرا، بۆیه‌ش ئه‌م مێژووه، لای چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بووه‌ته شه‌رمه‌زاری ھه‌رچۆنێك بێت ده‌یانه‌وێ به‌خه‌یاڵی خۆیان تۆڵه‌ی ئه‌و رۆژه بكه‌نه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ی دوێنێ كردیان له سووتاندنی باره‌گای پارتی و ئاڵای كوردستانه‌وه، به‌بیانووی لێدوانی هۆشیار زێباری، كه زۆر راستگۆیانه باسی له‌وه كردووه، به‌شێك له میلیشیاكان بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق، ته‌نیا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی رق و كینهیانه كه سێ ساڵه له دڵ مابوو، بۆیه له‌دوای ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕان تا تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه".
"پارتی وه‌ك پارێزه‌ری خاك و ئاڵای كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بمێنێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كاره وا به‌ئاسایی و ئاسانی تێناپه‌ڕێت، به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران و مامۆستاكانیان باجی ئه‌م كاره‌یان بده‌ن". وه‌یسی سه‌عید وای گوت.
ڕۆژی شەموو 17ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، گرووپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی "ربع الله" هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا و بارەگاکەیان بەتەواوی سووتاند، دواتریش ئاڵای کوردستانیان لەبەرچاوی دەیان کامێرادا سووتاند، ئه‌و رووداوه ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی لێ كه‌وته‌وه.