سەرۆك بارزانی بە توندی سەرکۆنەی ڕووداوەکەی فەرحاتییە دەکات

:: PM:01:25:18/10/2020 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی سەركۆنەی ڕووداوەكەی گوندی فەرحاتییە دەكات و بەپێویستی دەزانێت حكوومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ یەكتر سنوورێك بۆ ئەم جۆرە تاوانانە دابنێن.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی تشرینی یەكەم، لە پەیامێكی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، زۆر بە توندی سەركۆنەی رووداوی كوشتن و بێسەروشوێنكردنی ژمارەیەك هاووڵاتیی گوندی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكەین.

لە بەشێكی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی باس لەوەش كراوە، وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەم رووداوە دەردەبڕین، دووپات لەوە دەكەینەوە لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، پێویستە حكوومەتی عێراق و لایەنە پێوەندارەكان و لایەنە سیاسییەكان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەكتر سنوورێك بۆ ئەم جۆرە تاوانانە دابنێن.

دوێنێ‌ شەموو تەرمی 10 كەس لە ناوچەی فەرحاتییەی شارۆكەی بەلەدی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دۆزرانەوە تا ئێستەی هۆكاری تاوانەكە ئاشكرا نەبووە.



وشە - رامیار جەواد