نوێنه‌ری ڕه‌وتی حیكمه له پارێزگای كه‌ركووك، نواندنی توندوتیژی و په‌لاماردانی ئاڵا به كارێكی نه‌گونجاو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، ده‌شڵێن: پێویسته زمانی له‌یه‌كگه‌یشتن جێگه‌ی ئه‌و جۆره ڕەفتارانه بگرێته‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەم 18ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، نه‌جات حوسه‌ین نوێنەر‌ی ڕه‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌مار حه‌كیم له پارێزگای كه‌ركووك به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ توندوتیژی و په‌لاماردان نین، پێمان وایه ئه‌و جۆره ڕەفتارانه خزمه‌ت به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كان ناكات.
ئه‌و جۆره ڕەفتارانه خزمه‌ت به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كان ناكات
زیاتر گوتی: كاتی ئه‌وه‌یه كه زمانی له‌یه‌كگه‌یشتن شوێنی په‌لامار و توندوتیژی نواندان بگرێته‌وه، سووتاندنی ئاڵا كارێكی باش نه‌بووه و ده‌بێته هۆكاری په‌رچه‌كردار، پێمان وایه كاری له‌و جۆره نابێ دووباره بێته‌وه.
ڕۆژی شەموو 17ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، گرووپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی "ربع الله" هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا و بارەگاکەیان بەتەواوی سووتاند، دواتریش ئاڵای کوردستانیان لەبەرچاوی دەیان کامێرادا سووتاند، ئه‌و رووداوه ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی لێ كه‌وته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی