گۆرانییه‌كی دوو گۆرانیبێژی دیاری ئیسرائیلی و ئیماراتی به‌ناوی "اهل بیك" بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌و گۆرانییه له ته‌ل ئه‌بیب و دوبه‌ی وێنه گیراوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه, تا ئێسته بینه‌رانی ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گۆرانییه كه به‌ناوی "اهل بیك" به‌شێوه‌ی دوێت بڵاو بووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ئیكانۆ مارتزیانۆی ئیسرائیلی و وه‌لید جاسمی ئیماراتی كه هه‌ردووكیان دوو گۆرانیبێژی دیاری وڵاته‌كه‌ی خۆیانن، تۆمار كراوه، ئیسرائیلییه‌كه له ته‌ل ئه‌بیب و ئیماراتییه‌كه‌یش له دوبه‌ی تۆماریان كردووه، هه‌ریه‌كه‌یان له شوێنی خۆیان وێنه‌یان گرتووه و دواتر مۆنتاج كراوه.
ئه‌و گۆرانییه به‌مه‌به‌ستی هاوڕێیه‌تی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و وڵاتانه له هه‌موو رووه‌كانه‌وه بایه‌خ به پێوه‌ندییه‌كه ده‌ده‌ن و گه‌شه‌ی پێ ده‌ده‌ن. تا ئێسته له‌ڕێی یوتیوب زیاتر له ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
گۆرانییه‌كه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و عیبری و ئینگلیزی گوتراوه، وه‌لید جاسم به جلوبه‌رگی ئیماراتی وێنه‌ی گرتووه و ئیكانۆ مارتزیانۆیش جلوبه‌رگی ئاسایی پۆشیوه.
له 13ی ئابی ئه‌مساڵ رێككه‌وتنێك له نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان به ناوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا كرا. ئه‌وه‌ش سێیه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بییه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش دوای پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و میسر له 1979 و ئوردن له 1994.