ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شارێكی ویلایه‌تی گۆڕ له ئه‌فغانستان، بووه هۆی كوشتنی 12 كه‌س و زیاتر له 100 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه بریندار بوون. زۆرینه‌ی كوژراو و برینداره‌كان له هێزه‌كانی ته‌ناهین.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری فه‌یرووزی ویلایه‌تی گۆڕ له ئه‌فغانستان، بووه‌ته هۆی كوشتنی 12 كوژراو و برینداربوونی زیاتر له 100 كه‌سی تر، كه زۆرینه‌ی كوژراو و برینداره‌كان له هێزه‌كانی پۆلیسن و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیی سڤیلیش به‌هۆیه‌وه بریندار بوون.
به‌پێی پێگه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كه پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌ته ئامانج كه باره‌گای ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی پۆلیس له شاری فه‌یرووزه كه پایه‌ته‌ختی ویلایه‌تی گۆڕی ئه‌فغانستانه. به‌پێی شاهیده‌كان، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێ كه ساڵانێكه له‌و وڵاته روویان دابێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌وباره‌یه‌وه رای گه‌یاندووه، سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌كه رووی داوه. رووداوه‌كه تیرۆریستییه و ژماره‌یه‌كی زۆری له هێزه‌كانی پۆلیس و خه‌ڵكی سڤیلیشی كرده قوربانی.
به‌رپرسێكی ته‌ندروستیی ناوچه‌كه به‌ناوی جومعه گۆل یه‌عقووبی رای گه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ی تا ئێسته وه‌ك بریندار گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، سه‌رجه‌میان له هێزه‌كانی پۆلیسن.
ئه‌و رووداوه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، له‌ناو شه‌ڕێكی گه‌رمدان. وێڕای ئه‌وه‌ی ئێسته دانوستان له نێوان هه‌ردوولادا له ده‌وحه به‌رده‌وامه.