حزبه‌كانى رۆهه‌ژڵاتى كوردستان له باره‌ى سووتاندنى ئاڵاى كوردستان هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌رده‌بڕن، هه‌ر یه‌كه له حزبى دیمو‌كراتى كوردستان و حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران رایده‌گه‌یه‌نن، سووتاندنى ئاڵاى كوردستان بێڕێزییه به نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەر، حه‌سه‌ن قادر زاده ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، سووتاندنى ئاڵاى كوردستان ئیدانه ده‌كه‌ین، له كاتێكدا حكوومه‌تى عێراق حكوومه‌تێكى فره چه‌شنه و له دوو پێكهاته‌ى سەرەکیی كورد و عه‌ره‌ب پێكهاتووه و به‌ره‌و دیموكراتیبوون ده‌ڕوات.
ئامانجیان تێكدانى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یی كورد و عه‌ره‌ب بووە
زیاتر گوتی، ئه‌و سووتاندنه بێڕێزییه، ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه سه‌ر به هه‌ر لایه‌ن و گروپێك بووبن، ئامانجیان تێكدانى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یی كورد و عه‌ره‌ب بووە، ئه‌وانه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ئاراسته كراون.
كاوه به‌هرامى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێمان وایه سووتاندنى ئاڵاى كوردستان به‌ته‌واوى بێڕێزییه به نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئاڵا نابێت بێڕێزى پێ بكرێت، له ده‌ستووردا رێگه‌ى پێدراوه و پێمان وایه ئه‌و پیلانه پێشتر ئاماده‌كراوى بۆ كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و كاره بكات، كارێكى خراپى كردووه و ده‌چێته چوارچێوه‌ى بێڕێزى به نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
ڕۆژی شەموو 17ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، گرووپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی "ربع الله" هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا و بارەگاکەیان بەتەواوی سووتاند، دواتریش ئاڵای کوردستانیان لەبەرچاوی دەیان کامێرادا سووتاند، ئه‌و رووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیی لێ كه‌وته‌وه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى