مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەت بە سووتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای پارتی لە بەغدا ڕای گەیاند، پێویستە لێپێچینەوە لەوانە بکرێت کە دەست بۆ بنەماکانی پێکەوەژیان دەبەن.
سووتاندنی ئاڵا و وێنەی سەرکردەکان و بارەگاكان بۆ دەربڕینی ناكۆكییە سیاسییەكان ڕێ و شێوازێكی شارستانی نییە
ئەمڕۆ یەکشەم 18ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە تویتێكدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیوویەتی، سەتان هەزار ڕۆڵەی گەلی كوردمان لە هەرێمی كوردستانی عێراق لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاڵاكەیان و ئازادكردنی خاكەكەیان لە دیكیتاتۆرییەت و تیرۆر و بەرقەراربوونی ئاشتیدا شەهید بوون.
لەم تویتەیدا کە مەزڵووم عەبدی وەک هەڵوێستێک بەرانبەر ڕووداوەکەی دوێنێی بەغدا بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێ: سووتاندنی ئاڵا و وێنەی سەرکردەکان و بارەگاكان بۆ دەربڕینی ناكۆكییە سیاسییەكان ڕێ و شێوازێكی شارستانی نییە.
هەروەها نووسیویەتی: پێویستە پیرۆزی و سەرکردەکانی گەلان بپارێزرێن، هەروەها لێپێچینەوە لەوانەیش بکرێت کە دەست بۆ بنەماكانی پێكەوەژیان دەبەن.
ڕۆژی شەموو 17ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، گرووپێكی ناو حهشدی شهعبی بهناوی "ربع الله" هێرشیان كرده سهر بارهگای پارتی له بهغدا و بارەگاکەیان بەتەواوی سووتاند، دواتریش ئاڵای کوردستانیان لەبەرچاوی دەیان کامێرادا سووتاند، ئهو رووداوهش كاردانهوهی ناوخۆ و نێودهوڵهتیی لێ كهوتهوه.