جیا له‌وه‌ی ده‌یان بازرگانی تری نه‌وت و قاچاخی مه‌رزه‌كان و دزی و ڕێگری و سه‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وجاره‌یان لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و براكانی سه‌رقاڵی بازرگانییه‌كی ترن و به‌ناوی یانه‌ی نه‌ورۆز كاری بازرگانیی ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا لاهوور نمایشكێكی كرد كه گوایه به بڕی 12 ملیۆن دۆلار یاریگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ سلێمانی دروست ده‌كات، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كان و به دواداچوونه‌كان، دەرکەوت لاهوور و براكانی ناوی یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ كاره بازرگانییه‌كانیان و ده‌ستگرتن به سه‌ر زه‌ویوزارێكی زۆر به كار دێنن و ده‌یكه‌نه پرۆژه‌ی بازرگانی.
"وشه" چه‌ند نهێنییه‌كی بازرگانییه نوێیه‌كه‌ی لاهوور و براكانی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ركه‌وتووه كه له راپه‌ڕین چه‌ندان دۆنم زه‌وی كه به ناوی یانه‌ی نه‌ورۆز وه‌رگیرابوو، له لایه‌ن ئاكۆی برای لاهووره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ئاماده‌كاری ده‌كات پڕۆژه‌ی بازرگانیی له‌سه‌ر دروست بكات.
زه‌وییه‌كی چه‌ند دۆنمی به‌رانبه‌ر پردی كۆبانێ له سلێمانی كه موڵكی یانه‌ی نه‌ورۆز بووه، له‌لایه‌ن لاهوور و براكانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو
هاوكات زه‌وییه‌كی چه‌ند دۆنمی به‌رانبه‌ر پردی كۆبانێ له سلێمانی كه موڵكی یانه‌ی نه‌ورۆز بووه، له‌لایه‌ن لاهوور و براكانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و پێشتر وه‌ها پڕوپاگه‌نده‌یان كردبوو كه ئه‌و زه‌وییه موڵكی هێرۆ برایمه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر نزیكی نه‌بێته‌وه.
" زه‌ویی پڕۆژه‌ی ئیمپایه‌ر تاوه‌ر موڵكی یانه‌ی نه‌ورۆزه و دراوه‌ته كه‌سێك به ناوی والی و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاكۆی برای لاهوور كاری بارزگانیی ده‌كه‌ن" بەپێی بەدواداچوونەکانی "وشه" ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، له نزیك پاركی دایك، ئه‌و زه‌وییه‌ی كه ته‌لاری دایكی له‌سه‌ر دروست كراوه، موڵكی یانه‌ی نه‌ورۆزه و دراوه‌ته "نه‌به‌زی عه‌بدول قه‌شانی" كه هاوبەشی پۆڵادی برای لاهووره و پێكه‌وه پرۆژه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
"وشه" ئه‌وه‌یش ئاشكرا دەکات، زه‌ویی نه‌ورۆز سیتی موڵكی یانه‌ی نه‌ورۆز بووه و دراوه‌ته عه‌بدوڵا شاڵی كه هاوبەشی ئاكۆی برای لاهووره، به هاوبه‌شی كردوویانه‌ته پڕۆژه و له به‌كره‌جۆ و دۆڵه رووت له‌لایه‌ن لاھوور و براكانی به ناوی دژه تیرۆر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و كراونه‌ته پارچه زه‌وی و ده‌یانفرۆشنه‌وه.
هه‌موو ئه‌م كاره بازرگانییانه‌ی كه له‌ژێر ناوی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كرێن، له‌لایه‌ن ئاكۆی برای لاھوور ده‌كرێن و ھێرشی زاوای جه‌میل ھه‌ورامی جێگرییه‌تی و ئارام عومه‌ری برای سۆران عومه‌ر كاری میدیایان بۆ ده‌كات و له ھه‌مان كاتتدا ئه‌فسه‌ری دژه تیرۆری لای لاهووره.