مردن بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 10254 حاڵەت

:: PM:03:56:18/10/2020 ‌

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 40 ملیۆن 33 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 115 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 3110 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
تووشبوون گەیشتە 426634 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 18885 پشكنین ئەنجام دراوە، 3110 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1062 حاڵەت لە بەغدا و 93 لە نەجەف و 240 لە سلێمانی و 274 لە هەولێر و 283 لە دهۆك و 22 لە كەربەلا و 106 لە كەركووك و 169 لە واست و 205 لە بەسڕە و 52 لە میسان و 56 لە بابل و 58 لە دیوانییە و 52 لە ئەنبار و 205 لە نەینەوا و 59 لە سەڵاحەدین و 34 لە موسەنا و 58 لە دیالە و 82 لە زیقاڕ.

هەر ئەمڕۆ 3186 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1469 لە بەغدا و 126 لە هەولێر و 79 لە سلێمانی و 145 لە كەركووك و 260 لە دهۆك، جیا لە تۆماركردنی 56 حاڵەتی مردن،  15 لە سلێمانی و هەشت لە هەولێر و نۆ لە دهۆك و دوو لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 426634 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 360477 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 10254 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل