به‌گوێره‌ی هه‌واڵه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكایی كیم كارداشیان، له ئێسته‌دا به نیازی ئه‌وه‌یه دووباره سه‌ردانی شاری پاریس بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا له ماوه‌ی رابردوو له‌و شاره‌دا تووشی رووداوێك بوو و به هۆیه‌وه كه‌وته ناو دۆخێكی قووڵی ترساوییه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه گۆڤاری "بیبول"ی ئه‌مه‌ریكایی، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كارداشیانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته كارداشیان به شێوه‌یه‌كی رژد بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی له هه‌فته نمایشی جلوبه‌رگ، سه‌ردانی پایته‌ختی رووناكی بكاته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی كارداشیان له كاتێكدایه كه له مانگی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، هه‌ر له‌و شاره‌دا له ئه‌پارتمانێكدا هێرشی كرایه سه‌ر و چه‌ند كه‌سێك به زۆر دزییان لێی كرد كه ئه‌و كه‌لوپه‌له گه‌وهه‌ره‌مه‌نییانه‌ی لێی دزرا، بایی ملیۆنان دۆلار بوو.
به گوته‌ی گابرێل ئاپلێری، پسپۆڕ له بواری لێكه‌وته‌كانی دوای شۆك، ئه‌م بڕیاره‌ی كارداشیان گرنگه و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و یاده‌وه‌ری و وێنه ترسناكه دروست ده‌كات كه له نه‌ستی ئه‌ودا دوای رووداوه‌كه دروست بوون.