هواوی ڕای گەیاند لە بەرهەمە تازەکەیدا کە نۆڤا حەوت ئێس ئییە، نوێترین سیستمی ئینتەرنێتیان بۆ داناوە کە ئەویش 5Gییە، سەرەڕای ئەویش بە پرۆسێسەرێکی بەهێز و کەڤەرێکی جوان دروست کراوە.
ماڵپەڕی ''
gadgets''ی تایبەت بە بەرهەمە تەکنەلۆجییەکان ئەوەی ئاشکرا کردووە ئەمرۆ هواوی نوێترین بەرهەمی ئاشکرا کردووە کە ئەویش ''Nova 7 SE 5G Youth'' و یەکێکە لە بەهێزترین مۆبایلەکانی چونکە تایبەتمەندی تازەی بۆ داناوە لەگەڵیشیدا نۆکاری زۆری کردووە لە دیزاینەکەی، ئەمەیش بووەتە جێگای سەرنجی شارەزایان کە دەڵێن، ئەم مۆبایلە یەکێک دەبێت لە سەرکەوتووەکان.
هواوی نۆڤا حەوت یەکەم تایبەتمەندیی هەبوونی سیستمی 5Gییە کە خێراترین ئینتەرنێت دابین دەکات بۆ مۆبایلەکە
هواوی نۆڤا حەوت یەکەم تایبەتمەندیی هەبوونی سیستمی 5Gییە کە خێراترین ئینتەرنێت دابین دەکات بۆ مۆبایلەکە، جگە لەوەیش ڕامی هەشت گێگابایتە و تازەترین پرۆسێسەری بۆ دانراوە کە بە ئەندرۆید 10 کار دەکات، شاشەکەیشی 6.50 ئینجە و ڕوونییەکەیشی 1080 بە 2400 پیکسڵە، پاترییەکەیشی 4000 هەزار میلی ئەمپێرە، هەر ئەمەیش وای کردووە مۆبایلەکە داواکارییەکی زۆری لەسەر بێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.