له‌سه‌ر مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی پێوه‌ندییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به كوردی عێراق كتێبێك به چاپ و بڵاو كرایه‌وه .
كتێبكه له دوو توێی 348 لاپه‌ڕه پێكدێت و له‌لایه‌ن د.شیرین فوئاد مه‌عسوم له ساڵی 2007 وه‌ك تێزی دكتۆراكه‌ی له زانكۆی دراساتی ئیسلامی له له‌نده‌ن پێشكه‌شی كردووه. به‌زمانی ئینگلیزی نووسیویه‌تی و له‌لایه‌ن رزگاری عومه‌ر عه‌لی-یه‌وه وه‌رگێڕانی بۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی ئۆكتۆبه‌ر، شیرین فوئاد مه‌عسووم نووسه‌ری كتێبی كورد و ئه‌مه‌ریكا، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م كتێبه توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و پوخته له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست له‌نێوان ساڵانی (1918-2006) كه تێیدا به وردی باس له گۆڕانكارییه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كورد.
" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه چاوێكیش به سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌خشێنێته‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه چۆن واشنتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێوه‌گلاوه، به تایبه‌تیش له عێراق و ئێران دا" شیرین وای گوت.
هه‌روه‌ك دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌ی زۆر تایبه‌ت به‌كارهاتووه. كتێبه‌كه له ساڵی 2012 دا، چاپی یه‌كه‌می كراوه و له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه له ساڵی 2020 چاپی دووه‌می به دیزاینی نوێ كراوه‌ته‌وه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی