به‌رده‌وام پرسیارێك له هزری زۆربه‌ی چاودێرانی دۆخی توركیا بوونی هه‌یه، كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر توركیا و دابه‌زینی لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلار و دراوه‌كانی تری جیهان، بۆچی توركیا واز له سه‌ركێشییه‌كانی ناهێنێ و پشتی به‌چی به‌ستووه و چۆن دڵنیایه كه ئابوورییه‌كه‌ی تووشی هه‌ره‌سێكی گه‌وره نایه و به‌های لیره هاوشێوه‌ی تمه‌نی ئێرانی و دۆخی ڤه‌نزوێلای به‌سه‌ردا نایه‌ت؟ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه یه‌ك وه‌ڵامیان هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له زێڕ، به‌رهه‌می زێڕ له كانه‌كانی توركیا له‌م ساڵانه‌ی دوایی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مساڵیش 44 تۆن زێڕی ده‌رهێناوه، ئه‌مه‌یش به كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئابووری داده‌نرێ و ئه‌نكه‌ره پشتی پێبه‌ستووه و باكی به هه‌ڕه‌شه‌كان نییه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی.
ناوه‌ندی ستراتیجی ڕووسی له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كه ئه‌نكه‌ره پشتی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م كانزای به‌هادار و به نرخ به‌ستووه، له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوویش به‌رهه‌می زێڕ له كانه‌كانی توركیا زۆر زیادی كردووه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆكارێك كه ڕۆژ دوای ڕۆژ یه‌ده‌گی زێڕی توركیا به‌رزتر ببێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه سزا و گه‌مارۆكان ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریش له‌سه‌ر ئابووری توركیا دابنێن، ناتوانن ئابوورییه‌كه‌ی تووشی هه‌ره‌س و داڕمانی گه‌وره بكه‌نه‌وه.
پێشكه‌وتنی ده‌رهێنانی
زێڕ له كانه‌كانی زێڕی توركیا، بۆ ئه‌و ژێرخانه ستراتیجییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ساڵی 1985 تا 2000 له‌و وڵاته بۆ كاركردن له كانه‌كانی زێڕ داڕێژرا و جێبه‌جێ كرا، پاش ته‌واوبوونی پلانه‌كه و خستنه بواری جێبه‌جێكردنی به ته‌واوه‌تی له ساڵی 2000 ئیتر ئه‌نكه‌ره ساڵ دوای ساڵ به‌رهه‌می زێڕی زیاتر و زیاتر بووه.
توركيا ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له كانه‌كانی زێڕی وڵاته‌كه‌ی كردووه
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان توركیا خاوه‌نی 800 تۆن زێڕی یه‌ده‌گه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 500 تۆن كانزای تری به نرخیش له ژێر خاكه‌كه‌ی بوونی هه‌یه، له ساڵی 2000 به‌رهه‌مهێنانی زێر ته‌نیا یه‌ك تۆن بووه، به‌ڵام ئێسته ورده ورده ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه و له ساڵی 2019 توانیویانه 38 تۆن زێڕ به‌رهه‌م بهێنن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ بۆ 2020 بڕی به‌رهه‌می زێڕی كانه‌كانی توركیا بگاته 44 تۆن، ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی تری دنیا كه زێڕ له ژێر خاكه‌كه‌یان بوونی هه‌یه و خه‌ریكی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی زێڕن.
له ماوه‌ی ڕابردوو حه‌سه‌ن یوجال سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی كانه‌كانی زێڕ له توركیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه تواناكانمان زۆر پێشكه‌وتووه و هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو ده‌توانین ئاستی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی زێڕ بۆ 60 تۆن به‌رز بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌یش به پشتیوانی حكوومه‌ت و پلانی ستراتیجی بۆ به‌هێزكردنی ئابووری وڵات له ڕێی زێڕی به‌رهه‌مهاتووی ناوخۆی توركیاوه.
ئاماره‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ڕێی فرۆشتنی زێڕ له ناوخۆی وڵاته‌كه و به‌هێزكردنی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌وه، ئه‌نكه‌ره پلانی داناوه و دڵنیایه كه له ساڵانی داهاتوو فشاری زیاتری ده‌كرێته‌سه‌ر و نرخی لیره زۆر كه‌متر ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێ ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له توركیا ساڵانه به هاورده‌كردنی زێر له ده‌ره‌وه خه‌رج ده‌كرێ له ناوخۆی وڵات بیهێڵێته‌وه.
به‌م كاره یه‌ده‌گی زێڕی به‌رز ده‌كاته‌وه و ڕێگریش له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره له وڵاته‌كه ده‌كات بۆ كڕینی زێڕ
له ساڵی 2019 سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌مهێنانی 38 تۆن زێڕ، به‌ڵام توركیا بایی 11.2 ملیار دۆلار زێڕی هاورده كردووه، كه ئه‌مه‌یش ڕێژه‌ی 3.7%ی هاورده‌ی زێڕی جیهان ده‌بێت، ئه‌نكه‌ره به په‌ره‌پێدانی ده‌رهێنانی زێڕ ده‌یه‌وێ هه‌م ئه‌و پاره‌یه له ناوخۆی وڵات نه‌چێته ده‌ره‌وه، هه‌میش یه‌ده‌گی زێڕی هێنده زۆر بێت، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نگژه‌ی ئابووری و فشاره‌كان ئابووری توركیا نه‌له‌رزێنن، له ساڵی 2018 ڕێژه‌ی یه‌ده‌گی زێڕی بانكی ناوه‌ندی توركیا گه‌یشته 651.5 تۆن زێڕ، ئه‌مه‌یش به‌رزترین یه‌ده‌گی زێڕه كه له ساڵی 1971ه‌وه له توركیا تۆمار كرا بێت.
پێشتر ڕووسیایش بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ئابووری و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی كه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ریان سه‌پاندووه، كه به‌وهۆیه‌وه به‌های رۆبل دابه‌زینی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی، بۆیه مۆسكۆ پشتی له كڕینی زێڕ و به‌رهه‌مهێنانی زێڕ كرد، به‌وهۆیه‌وه توانیویه‌تی هاوسه‌نگی ڕابگرێ و ڕێ نه‌دات كه سزاكان وڵاته‌كه به‌ره‌و هه‌ره‌سی گه‌وره‌ی ئابووری ئاراسته بكه‌ن، له ماوه‌ی ڕابردوویش توركیا هه‌مان سیاسه‌تی گرته‌به‌ر و ئێسته توركیا ڕیزبه‌ندی 12یه‌مین وڵاتی گرتووه، له گرنگیدان به یه‌ده‌گی زێڕ و به ڕێژه‌ی 44.9% خواستی كڕین و به‌رهه‌مهێنانی زێڕی زیادی كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وایكردووه، كه توركیا بێ‌باك بێ به‌رانبه‌ر سزا و هه‌ڕه‌شه‌كان و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به یۆنان و قوبڕس و عێراق و سووریا و ئه‌رمینیا و ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری لیبیا.