بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، شەوی ڕابردوو شەش بوومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان ڕوویداوە.
ئەمڕۆ دووشەم 19ـی تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، شەوی ڕابردوو شەش بوومەلەرزە لە شارۆكەی كەلار و كفری و ناوچەكەی تۆمار كراوە و گوڕی بومەلەرزەكانیش لە نێوان 2.5 بۆ چوار پلە بوون بە پێوەری ڕێختەر.
بوومەلەرزەكان لە سەعات هەشت و نیو تا سەعات 10 و 22 دەقە ڕوویان داوە
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ڕوونی كردووەتەوە، بوومەلەرزەكان لە سەعات هەشت و نیو تا سەعات 10 و 22 دەقە ڕوویان داوە.
ئەوەیش ئاشكرا كراوە، قوڵایی بوومەلەرزەكان هەشت كیلۆمەتر و لە دووری 25 كیلۆمەتر لە كفری، 27 كیلۆمەتر لە جەلەولا و بە دوری 23 كیلۆمەتر لە كەلار ڕوویانداوە.
لەبارەی زیانی بوومەلەرزەكان ئەوەیش باسكراوە، تا ئێستە هیچ زیانێك بەهۆی بوومەلەرزەكان تۆمار نەكراوە.