رۆژێك بەر لە هەڵبژاردنی ئەمەریكا بەردێك دەكەوێتە سەر زەوی

:: AM:10:00:19/10/2020 ‌
زانایەكی ئەمەریكا پێشبینی كردووە رۆژێك بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژادن لە ئەمەریكا، بەردێك لە ئاسمانەوە بكەوێتە سەر زەوی.

نیل دگراس تایسۆن ئەستێرەناسی ناسراوی ئەمەریكی گوتوویەتی، قەبارەی ئەو بەردە زۆر گەورە نییە و لەوانەیە هێندەی سەلاجەیەك بێت.

ئەو لە تویتێكدا روونی كردووەتەوە بەردەكە بە خێرایی 25 هەزار میل لە سەعاتێكدا بەرەو زەوی دێت و لە دووی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەگاتە زەوی.

لەبارەی ئەگەری زیانەكانی ئەو بەردە ئاسمانییە زاناكە گوتوویەتی ئەوەندە گەورە نییە كە زیان بە زەوی بگەیەنێت.
ئەو بەردە ئاسمانییە زاناكە گوتوویەتی ئەوەندە گەورە نییە كە زیان بە زەوی بگەیەنێت.

بەگوێرەی سپوتنیك، پێشتریش ئاژانسی ناسای ئەمەریكا لە مانگی ئابی ئەمساڵ گوتبووی بەردێك كە درێژییەكەی دوو مەتر دەبێت بەرەو زەوی دێت و لەوانەیە تا دووی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بگاتە سەر زەوی.

 ئەو بەردە یەكەم جار لە ساڵی 2018 لە ناوەندی پالومار بۆ چاودێریكردنی ئاسمان لە كالیفۆڕنیا دۆزرایەوە و هەر ئەوكات لێكۆڵینەوە لەسەری دەستی پێ كرد.

بەردە ئاسمانییەكان ناوەناوە بەر زەوی دەكەون، بەڵام هەموو جارێك لە كاتی گەیشتنیان بە بەرگەهەوای زەوی دەتەقنەوە و پارچەكانیشیان بڵاو دەبنەوە.



وشە - سلێمان تاشان