راپۆرتی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته په‌رله‌مان و ورده‌كاری هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی تێدایه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات.
له سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاوی بۆ چاكسازی نا و پڕۆژه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، دوای په‌سه‌ندكردنی له دووی ته‌مووزی ئه‌مساڵ كه‌وته واری جێبه‌جێكردن. چاكسازی ده‌یان سێكته‌ر له‌خۆ ده‌گرێ و هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌پێی پێڕه‌وێكی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له مانگی ته‌مووزه‌وه كاری تێدا ده‌كرێ.
راپۆرته‌كه زۆر گرنگه و به‌پێی چاودێری چاكسازییه‌كه‌یش یه‌كخستنی یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌ی 70 و یه‌كه‌ی 80 گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه خۆی دووپاتی كردووه‌ته‌وه رژده له‌سه‌ر چاكسازی، له ڕۆژی پێنجی ئۆكتۆبه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌سه‌ر داوای خۆی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجام درابوو رای گه‌یاند، كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕاپۆرتێكی ورد له‌باره‌ی چاكسازی ده‌نێرنه په‌رله‌مان و ئه‌مڕۆیش راپۆرته‌كه گه‌یشته په‌رله‌مان.
ئه‌رشه‌د لۆلانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ڕاپۆرته‌كه‌ی حكوومه‌ت له‌باره‌ی چاكسازی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، دواتر ده‌درێته ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه راپۆرته‌كه زۆر گرنگه و به‌پێی چاودێری چاكسازییه‌كه‌یش یه‌كخستنی یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌ی 70 و یه‌كه‌ی 80 گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و هاوكات بڕینی مووچه‌ی خانه‌نشینی نایاساییش هه‌نگاوێكی تره.
لۆلانی دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و مووچه‌یه‌ی مانگی داهاتوو به‌پێی یاسایی چاكسازی دابه‌ش ده‌كرێ، چونكه به‌پێی ئه‌نجامدانی چاكسازی داهات بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و مووچه‌ی نایاساییش بڕاوه. وه‌ك باسی له‌وه كرد كه ڕاپۆرته‌كه نابرێته كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ته‌نیا له لیژنه‌كاندا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، نزیكه‌ی 217 هه‌زار خانه‌نشین له كوردستاندا هه‌یه، به ھه‌زاران كه‌س له‌م ژماره‌یه به‌نایاسایی خانه‌نشین كراون، واته به‌بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی "فیعلی"یان ھه‌بێت خانه‌نشین كراون.
له ڕۆژانی پێشتر زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌س به پله‌ی باڵا و تایبه‌ت به نایاسایی خانه‌نشین كرابوون
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ڕۆژانی پێشتر زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌س به پله‌ی باڵا و تایبه‌ت به نایاسایی خانه‌نشین كرابوون، دۆسیه‌كانیان جیا كرایه‌وه و بڕیاری ڕاگرتنی مووچه‌كانیان درا كه به‌شێكیان شه‌ش ملیۆن دیناریان وه‌رده‌گرت.
"كاری نایاسایی گه‌وره له خانه‌نشینی سه‌ربازیدا كراوه و نزیكه ١١٧ ھه‌زار خانه‌نشینی سه‌ربازی ھه‌یه، به ھه‌زاران كه‌س به ناڕه‌وا به‌پله‌ی جۆراوجۆری سه‌ربازی خانه‌نشین كراون؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی ساڵێك خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تییان ھه‌بێت، پێویسته له زووترین كاتدا دۆسیه‌ی ئه‌مانه‌ش یه‌كلا بكرێته‌وه به‌پێی یاسا". عه‌لی وای نووسیوه.
عه‌ل حه‌مه‌ساڵح جارێكی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینی فیعلی، قوربانی ئه‌م گه‌نده‌ڵی و كاره ناڕه‌وایانه‌یه، به چاكسازی له لیستی مووچه و خاڵی سنووری و دۆسیه‌ی نه‌وت، كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سكرتێری لیژنه‌ی باڵای چاكسازی له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كاتی ھاتنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند كه راپۆرته‌كه به ورده‌كارییه‌وه بۆ په‌رله‌مان دێته ناردن.
باسی له‌وه‌یش كرد كه راپۆرتی چاكسازی راپۆرتێكی گشتگیره و ھه‌موو بواره‌كان له خۆ ده‌گرێت، وه‌ك یاسای چاكسازی له ده‌رماڵه و مووچه و خانه‌نشینی و ھه‌موو ئه‌و مینحه و ئیمتیازه‌ی له بودجه‌ی گشتی ھه‌رێمی كوردستان ده‌درێن.
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ روونی كردووه‌ته‌وه كه راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سند كراوه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، تێیدا ورده‌كاریی بڕگه و ماده‌كان و ئه‌و ھه‌نگاوانه خراوه‌ته‌روو كه بۆ چاكسازی ھاوێژراون، چونكه له 1/7/2020 یاسای چاكسازی كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌شێك له بڕگه و ماده‌كانی به ته‌واوی جێبه‌جێ كراوه، به‌تایبه‌تی له بواری خانه‌نشینی، ھه‌روه‌ھا قه‌رزه بازرگانییه‌كان ھه‌موو مامه‌ڵه‌كانی به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، بابه‌تێكی تر پێداچوونه‌وه‌یه به دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه تایبه‌ته به دووباره ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی خزمه‌ت، پرۆسه‌كه قۆناغی باشی بڕیوه، تائێسته پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی زیاتر له 207 ھه‌زار فه‌رمانبه‌ر كراوه.