له كاردانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و ده‌ركه‌وتنی سه‌رداوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت هێرشكهوهن، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی به كشانه‌وه‌ی میلیشیاكان له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان مووسڵ و هه‌رێمی كوردستان كردووه و هێزه‌كانی سوپای عێراقی لێ بڵاو كراوه‌ته‌وه، تا ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێكی تری له‌مجۆره بگیرێت.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی، دوای نزیكه‌ی سێ هه‌فته به‌سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر كه له 30ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر ئه‌نجام درا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی مادی و گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆی به‌رده‌وامدا بووه، تا میلیشیاكان له ناوچه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان بكێشێنرێتهوه، به پێچه‌وانه‌وه له ڕووداوێكی تری له‌مجۆره هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ نابێ و وه‌ڵامی ده‌بێت، به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق، فه‌رمانی به سوپا كردووه كه له ناوچه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا بڵاوه بكه‌ن و میلیشیاكانیش تا قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كشێنراونهتهوه.
به‌رپرسێكی باڵای عێراق له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌غدا بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌ستیان به بڵاوبوونه‌وه له سنووری نێوان پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر كردووه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیش كشێنراونهتهوه و له هێلی پشته‌وه‌ن و به گشتی 10 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و دواوه له شوێنی پێشووی خۆیان دوور خراونه‌ته‌وه.
له سنووری هه‌ولێر و مووسڵ پاشه‌كشه به ته‌واوی میلیشیاكان كرا و سوپای عێراقی لێ جێگیر كرا
زیاتر گوتی، سه‌ره‌ڕای فشاری زۆری میلیشیاكان، دواجار سووربوون له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ی ته‌واوه‌تیان له ناوچه‌كه نه‌كردووه، ته‌نیا له هێلی پێشه‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان كشێنراونهتهوه، بۆ هێلی پشته‌وه، واته سوپای عێراق له نێوان پێشمه‌رگه و میلیشیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه و میلیشیاكان به قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی پارێزگه‌ی مووسڵ كشاونه‌ته‌وه و له هێلی پشتهوهدان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌و گۆڕانكارییه دوای گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه بووه له ئاستی باڵای فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، چونكه ئه‌وان سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكشێنه‌وه و ناوچه‌كان چۆڵ ناكه‌ن، بۆ سوپای عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگریكردنه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێكی تری هاوشێوه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی 30ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر بۆ سه‌ر هه‌ولێر و ههنگاوهكهیش له‌سه‌ر داوای هه‌رێمی كوردستان بووه و ئێسته‌یش خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و سوپا له ناوچه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاوكات پرسی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر كۆتایی نه‌هاتووه و تا ئێسته به وردی هه‌نگاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌یه و ناوچه‌كه‌یش به ته‌واوی به سه‌ربازانی سوپای عێراق كۆنتڕۆڵكراوه و هیچ كه‌لێنێكی ته‌ناهی لێ نه‌هێلراوه‌ته‌وه.
به قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی مووسڵ كشێنراونهتهوه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ڕۆژنامهكهیش كه‌وتوون، كه تا ئێسته سێ كه‌س وه‌ك تۆمه‌تباری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه داواكراون، به‌ڵام هه‌رسێكیان خۆیان حه‌شارداوه و تا ئێسته نه‌گیراون، یه‌كێكیان برازای وه‌عد قه‌دۆی سه‌رۆكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌به‌ك "لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبییه" تا ئێسته‌یش هێزه‌كانی ته‌ناهی به‌رده‌وام له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سێ تۆمه‌تباره، هه‌رچه‌نده به‌شێك له زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رسێكیان هه‌ڵاتوون و عێراقیان به‌ره‌و سووریا جێهێشتووه.
ئه‌حمه‌د حه‌مدانی شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی كرده‌وه، لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تی زۆریان له‌سه‌ره و له مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی ساڵی 2019یش عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی له‌و ناوچانه بۆ ده‌ركردن، له ئه‌نجامی سكاڵای به‌رده‌وامی هاووڵاتییانی كریستیانی ئه‌وناوچه‌یه، كه سته‌میان له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه لێ ده‌كرێت، به‌ڵام میلیشیاكان به توندی داواكه‌ی عهبدولمههدیان ڕه‌ت كرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سوپای عێراقیان كرد، ئه‌گه‌ر هاتوو به زۆر بیانه‌وێ ناوچه‌كانیان پێ چۆڵ بكرێت.
زیاتر گوتی، ئێسته به فه‌رمی پاشه‌كشه‌یان پێ كراوه، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی باشه و نیشانه‌ی به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت و سووربوونه له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی پێشێلكاری ده‌كه‌ن و دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كان ده‌شێوێنن و كرده‌ی توندوتیژی و كێشه ده‌نێنه‌وه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره عێراقییه سه‌ره‌ڕای گه‌شبینی به‌رانبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی عێراق و پاشه‌كشه‌كردنی میلیشیاكان، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕی، كه له به‌رانبه‌ر پاشه‌كشه‌یان له‌و ناوچانه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ناوچه و شارۆكه‌ی تری ده‌وروبه‌ری مووسڵ‌یان بخرێته ژێر ده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌رده‌وام بن له كاری قاچاغی و سته‌مكردن له هاووڵاتییان، ئه‌مه‌یشی به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار ناوبرد، ئه‌گه‌ر هاتوو حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵیان ڕێككهوتبێ، نه‌ك فه‌رمانی به‌سه‌ردا كردبن.