سه‌رشێتی بۆ گرتنی وێنه‌ی سێلفی له ساڵی ڕابردوو و ئه‌مساڵدا، گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌كی زۆر و زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌چنه شوێنی زۆر مه‌ترسیدار و سێلفی ده‌گرن، له‌م دواییه كچه نمایشكاری ڕووسی "فیكی ئۆدنتكۆڤا" له به‌رزیی 300 مه‌تر له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی شاری دوبه‌ی وڵاتی ئیمارات وێنه‌ی سێلفی گرت كه ته‌نیا ده‌ستی به كوڕێكه‌وه گرتبوو، ده‌نا هیچ به‌سته‌رێكی تر به شوێنه‌كه‌ی نه‌ده‌به‌سته‌وه.
فیكی به هاوكاری یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی چووه سه‌ر تاوه‌ری "كیان" له ناوچه‌ی مارینای شاری دوبه‌ی، ئه‌م كاره‌شی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌رپرسانی تاوه‌ره‌كه ئه‌نجام دا، ته‌نیا بۆ كاروباری ڕێكلامی و خۆ ده‌رخستن وێنه و ڤیدیۆی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه گرت.
فیكی ته‌مه‌نی 23 ساڵه و خۆیشی ده‌ڵێ كارێكی سه‌رشێتانه‌ی كردووه، به‌ڵام له هاوكاره‌كه‌ی دڵنیا بووه كه ده‌توانێ وه‌ری بگرێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، هه‌ر جارێك سه‌یری ڤیدیۆكه ده‌كه‌مه‌وه و باوه‌ڕ ناكه‌م من ئه‌و كاره‌م كردبێ، به‌ڵام به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام زیاتر له سێ ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.