فریاد ناوی خوازراوی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵانی یه‌كێك له شاره‌دێیه‌كانی پارێزگای دهۆكه، ئه‌و چیرۆكی خۆی بۆ "وشه" ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، له‌لایه‌ن هاوڕێیهكانیهوه داوی بۆ دانراوه و تووشی هه‌ڵه‌ی زۆر كراوه.
فریاد ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، به‌هۆی هه‌ژاریی خوێندنم بۆ ته‌واو نه‌كرا و ده‌ستم به كرێكاری كرد، دوای چه‌ند ساڵێك كاركردن توانیم بڕێك پاره كۆ بكه‌مه‌وه و ئۆتۆمبێلێكی باش بۆ خۆم بكڕم و و به‌شێك له پارهكانیشم ماوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌شێك له هاوڕێكانم كه زانییان پاره‌م هه‌یه، زیاتر ڕووی خۆیان ده‌دا پێم و زوو زوو ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كردم بۆ دانیشتن و پیاسه‌كردن.
تووشی هه‌وكردن و نه‌خۆشی بوومه
وه‌ك باس له‌وه ده‌كات كه "ئێواره‌یه‌ك له‌كار گه‌ڕامه‌وه چه‌ند هاوڕێیه‌كم پێوه‌ندییان كرد و گوتیان، وه‌ره ده‌ڕۆین پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ین و ده‌تبه‌ین بۆ شوێنێك له‌شت ئازاری نامێنێ، زۆریان لێ كردم و چوومه ده‌ره‌وه، چووینه هۆتێلێك له ژێر زه‌وینی هۆتێله‌كه مه‌ساجی لێ بوو، منیش چوومه ژووره‌وه پڕ بوو له ژنی نیمچه‌ڕووت، هه‌رچه‌ند په‌شیمان بوومه‌وه له‌وه‌ی هاتوومه، به‌ڵام به‌ناچاری پێم شه‌رم بوو له‌وه‌ی نه‌ك بڵێن له‌به‌ر پاره مه‌ساج ناكات".
فریاد به‌رده‌وام بوو ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌ناچاری درێژ بووم و تووشی سێكس بووم، له كۆتادا 100 هه‌زارم له‌بڕی مه‌ساج و سێكسه‌كه دا، هاوڕێكانم به‌رده‌م هانیان ده‌دام و ده‌یانگوت "نه ژنت هه‌یه نه ماڵت هه‌یه ئه‌و هه‌موو كاره ده‌كه‌ی گه‌ر بۆ خۆت نه‌بێ بۆ چیتهڤ ڕۆژان هات و چوون ورده ورده حه‌زم ده‌چووه شوێنه‌كه، وای لێ هات به‌بێ هاوڕێكانم ده‌چوومه مه‌ساج، دوای ماوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌شم فرۆشت، هه‌ر به‌رده‌وام بووم له‌م كاره تا شه‌وێك له‌خه‌وم هه‌ستم به‌ئازاری جه‌ستم كرد، زۆر گرنگیم پێ نه‌دا تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بۆ شه‌وی دواتر و شه‌وانی تر به‌رده‌وام بووم، ئه‌ندامی نێرینه‌م ناڕه‌حه‌تی كردبووم و تووشی خوران بووبوو.
"ناچار سه‌ردانی پزیشك و تاقیگه‌م كرد، پشكنینه‌كانم ده‌رچوو كه تووشی هه‌وكردن و نه‌خۆشی بوومه، ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنانه‌ی كه من سه‌ردانیانم كردووه، نه‌خۆشییان هه‌بووه، ئێسته دوو ساڵه له توركیا ده‌رمانم بۆ دێ و كه‌مێك باشترم، به‌ڵام هه‌رچی پاره‌م هه‌بوو ڕۆیشت و كه‌سوكار و خزمه‌كان هه‌موویان زانییان نه‌خۆشم". فریاد وای گوت
ئاماده‌كردنی/ دیدار سابیر