ئایا فلته‌ری ساردكه‌ره‌وه ''شووته‌ی ساردكه‌ره‌وه‌كه'' پاك ده‌كرێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر پاك نه‌كرێته‌وه كاریگه‌ری له ساردی و هه‌واكه ده‌كات یان نا؟
له‌مباره‌یه‌وه وه‌ستا ئه‌رده‌لان شاره‌زای كاره‌بایی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' به چه‌ند خاڵێك ئاشكرای ده‌كات كه هۆكاری بۆنی ناخۆشی ساردكه‌ره‌وه له چییه‌وه دروست ده‌بێت:
ئەو شارەزایە ئاشکرای کردووە کە ئەمانە سەرەکیترین هۆکارن بۆ بۆنی ناخۆشی ساردکەرەوەکەت
یه‌كه‌م - جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی بۆنی ناخۆش، چونكه ئه‌و دووكه‌ڵ و نیكۆتینه هه‌م به‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه هه‌م به‌فلته‌ر و ڕادێته‌ی ساردكه‌ره‌وه‌كه ده‌نووسێت.
دووه‌م - كاتێك ساردكه‌ره‌وه ئیش بكات و جام بكرێته‌وه، به‌مه‌یش تۆز و خۆڵ و پیسی دێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه، فانی ساردكه‌ره‌وه‌كه ئه‌و هه‌وایه ڕاده‌كێشێت ده‌بێته هۆی گیرانی فلته‌ر و ڕادێته‌ر.
به‌ڵام ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، زۆرجار كه ساردكه‌ره‌وه به‌كار دێنین بۆنێكی زۆر ناخۆشی لێ دێ و ده‌بێته هۆی بێزاركردن، زۆرجاریش هه‌ست پێ ده‌كه‌ین كه هه‌وای ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان وه‌ك پێویست نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر فلته‌ری ساردكه‌ره‌وه پاك نه‌كرێته‌وه هه‌وا كه‌متر به‌ناو ڕادێته‌ردا ده‌ڕوات و ساردیشی كه‌متر ده‌بێت، چونكه ده‌بێته هۆی گیرانی ڕادێته‌ر، بۆیه وا پێویسته هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك پاك بكرێته‌وه.