له شاری هه‌ولێر كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری كوردستان نه‌وره‌س ره‌شید به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
نه‌وره‌س ره‌شید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی دیراسات و توێژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و ئه‌م ئێواره‌یه به‌گوێره‌ی قسه‌ی كه‌سێكی نزیكی بۆ "وشه" له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و له ماوه‌ی ژیانی سیاسی خۆیدا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیر و خه‌باتكاری سیاسی له ریزی پارتی دیموكراتی كوردستان كاریكردووه و چه‌ندان پۆستی حزبی پێ دراوه.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێكی دیاری ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری بووه. هاوكات برای حاكم ڕەئووف رەشیدە كە حوكمی لە سێدارەدانی بۆ سەدام حوسێن دیكتاتۆری عێراق دەركرد.