له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌نیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی یه‌كه‌م گرووپی شاخه‌وانی تایبه‌ت به ژنان دامه‌زرا.
شه‌یما عه‌زیز دامه‌زرێنه‌ری گرووپی شاخه‌وانی ژنان له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ یه‌كمجارە له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان گرووپێكی شاخه‌وانی تایبه‌ت به خانمان دامه‌زراند.
یەکەم گرووپی شاخەوانییە کە تەنیا لە ژن پێکهاتبێت
زیاتر گوتی، ته‌واوی ئه‌ندامانمان له ژنان و کچان پێكهاتوون و ئامانجمان وه‌رزشكردنی ژنانە و هێنانە دەرەوەیان له هۆڵه داخراوه‌كان. هەروەها به‌شی زۆری ژنان به‌هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و هۆكاری تایبه‌ت حه‌زی له‌م وه‌رزشه‌یه به‌ڵام پێی باشبووه گرووپه‌كه‌ی به‌ته‌نیا ژنی تێدابێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەیش كرد، ده‌ستیان به‌گه‌شت و گه‌ڕان كردوه و به‌رده‌وام ده‌بن له‌و وه‌رزشە کە ئەمە بو كوردستانیش وه‌رزشێكی نوێیه.
گه‌رمیان / سه‌بری هورێنی