کۆمپانیای هواوی ڕای گەیاند، کار بۆ بەرهەمێکی تازە دەکەن لە جۆری ''Mate 40 Pro'' کە لەڕووی دیزاین و هێزی پرۆسێسەرەوە لە ڕیزبەندی یەکەمەکان بێت و بتوانێت ڕکابەربێت بۆ ئایفۆن و گالاکسی.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هواوی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواوی ڕای گه‌یاند بەرهەمێک دروست دەکەین کە پێشووتر هیچ جۆرێکی لێ دروست نەکرابێت لەڕووی هێز و دیزاینەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری بەهێزترینەکانی دنیا بکات و لووتکەدا بێت.
ئەوەیش گوتراوە مۆبایلێكی زۆر به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتیی دەبێت، چونكه تێیدا سیستمێكی زۆر به‌هێز و پرۆسێسه‌رێكی زۆر خێرا به‌كار هێنراوه، هه‌روه‌ها وه‌ك كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، به‌هێزترین كامێرا له‌م به‌رهه‌مه‌دا به‌كار هێنراوه كه كامێرای سه‌ره‌كی دواوه‌ی 50 مێگاپێكسڵه و كامێرای پێشه‌وه‌شی 20 مێگاپێكسڵه.
ئەم هواوییە دەبێتە ڕکابەر بۆ ئایفۆن و گالاکسی
مۆبایله‌كه سیستمی خێرایی ناوازه‌ی هه‌یه و به پرۆسێسه‌ری هیلوکس کرین نۆ هەزار كار ده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 4400 میلی ئه‌مپێره له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه 6.76 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1344 بە 2772 پیكسڵه، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە فەرمی نەخراوەتە بازاڕەوە نرخەکەی ئاشکرا نەکراوە.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.