وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه كه زیاتر له هه‌شت هه‌زار كرێكاری وڵاتانی ئاسیا به‌هۆی نه‌مان و له ده‌ستدانی مه‌رجه‌كانی پێدانی مافی مانه‌وه بۆ كاركردن، له عێراق ده‌رده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنرینه‌وه وڵاته‌كانیان، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی باش داده‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كازی زیاتر بۆ گه‌نجان و هاووڵاتییانی ناوخۆی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی
وه‌زاره‌ته‌كه هاتووه، كه به فه‌رمانی عوسمان غانمی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه و نشینگه‌ی عێراق لیوا ڕیاز جندی، هه‌شت هه‌زار و 39 كرێكاری بیانی به‌هۆی به‌سه‌رچوونی مافی مانه‌وه‌یان و نه‌مانی مه‌رجه‌كانی كاركردن له عێراق، كه سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ئاسیان، بۆ وڵاته‌كانیان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه.
به‌م بڕیاره هه‌لی كار بۆ ده‌ستی كاری ناوخۆ زۆرتر ده‌بێ و زیاتر له نۆ ملیار دیناریش له ناوخۆی عێراق ده‌مێنێته‌وه
ئاماژه دراوه، كه ئه‌و كرێكارانه‌ی ڕه‌وانه ده‌كرێنه‌وه زۆربه‌یان له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی به‌غدا كار ده‌كه‌ن و به ناردنه‌وه‌یشیان بڕی نۆ ملیار و 148 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ ناوخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناچێته گیرفانی كرێكاری بیانی، كه به‌شی زۆری مووچه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی وڵاتی یه‌كه‌میان ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به پشتبه‌ستن به یاسای مافی مانه‌وه له عێراق ئه‌نجام دراوه و ته‌واوی ئه‌و كرێكارانه پێشێلی مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌یان له عێراق كردووه، به‌وهۆیه‌وه سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌یش ده‌درێ كه هێناونی بۆ عێراق.