ماڵپه‌ڕی "
The Hill"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی به ناونیشانی "ئێران هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات" بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه له ماوه‌ی ڕابردوو به هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌ولێر و دواجاریش سووتاندنی باره‌گه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێ له ڕێی میلیشیاكانه‌وه هه‌ڕه‌شه و هێرش بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چڕ بكاته‌وه و ناچاریان بكات كه پێڕه‌وی سیاسه‌ت و ستراتیجی ئێران له عێراق بكه‌ن و له ئه‌مه‌ریكا دوور بكه‌ونه‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كارته‌كانی خۆی له دژی حكوومه‌تی عێراق به‌كارهێنا و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا كرد، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌غدا نه‌توانێ هێرشی مووشه‌كی میلیشیاكان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌ی بوه‌ستێنێت، حكوومه‌ت و میلیشیاكان له ڕژدیه‌تی بڕیاره‌كه‌ی واشنتن تێگه‌یشتن و هێرشه‌كانیان زۆر كه‌م كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ نه‌ده‌ن كه دۆخه‌كه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مه‌ریكا باڵوێزخانه دابخات و زۆربه‌ی وڵاتان دوای ئه‌و هه‌مان هه‌نگاو بگرنه‌به‌ر، بۆیه ئێسته سیاسه‌تی خۆیان تا دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا گۆڕیوه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و پێكهاتانه‌ی كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان و زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نن.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، هێرشی مووشه‌كی 30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر بۆ سه‌ر هه‌ولێر و به ئامانجگرتنی شوێنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سووتاندنی باره‌گه‌ی پارتی له به‌غدا دوو هه‌فته دوای ئه‌وه، په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌گه‌ر میلیشیاكان هێرشیش دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه ترسناكه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه كه جیا له داخستنی باڵوێزخانه پلانی بۆردمانكردنی 80 بنكه‌ی میلیشیاكانی داڕشتبوو، به‌ڵام هاوكات ده‌توانن له توندوتیژی و گرژییه‌كان به‌رده‌وام بن و ئه‌مجاره جیا له ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج و زیانی زۆریان پێ بگه‌ینن، هه‌موو ئه‌و جموجۆڵانه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیش بۆ ئه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ناچار بكه‌ن به ته‌واوی عێراق جێ بهێڵێت.
ئێران له ڕێی میلیشیاكانه‌وه ده‌یه‌وێ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق لاواز بكات
له ڕاستیدا ئه‌وان هه‌نگاوه‌كانیان به پشتبه‌ستن به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌هاوێژن، هه‌میشه ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرن، كه تره‌مپ ده‌یه‌وێ هێزه‌كان بكێشێته‌وه و كۆتایی به جه‌نگه‌كان بهێنێت، سه‌ربازان بۆ نیشتمان بگێڕێته‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێ بیانووی زیاتر بده‌نه ده‌ست تره‌مپه‌وه تا ئه‌و بڕیاره بدات و له ناوچه‌كه بكشێته‌وه.
گرفته‌كه هه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نییه له ناوچه‌كه، ئه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟ به دڵنیاییه‌وه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌بنه ئامانجی یه‌كه‌می میلیشیاكان له عێراق، هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت پشكی شێری له‌و ئامانجه‌ی میلیشیاكان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا گرنگی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان بدات، به تایبه‌ت له ڕووی ئاسایش و به‌هێزی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ناهی و هێزی پێشمه‌رگه‌وه، به جۆرێك ئاماده‌یان بكات، كه ئه‌گه‌ر نیازه‌كانی له كشانه‌وه له ناوچه‌كه بخاته واقیعه‌وه‌یش، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه نه‌بنه خۆڵه‌مێش و قوربانی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكابوون، له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه زۆرترین هێرش و سته‌میان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام بدرێت.
له ناوه‌ڕاستی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی "هێمڤی و گولـله"ی گه‌یانده هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام میلیشیاكان له 30ی سێپێتێمبه‌ر په‌یامێكی تریشیان نارد، كه ئه‌وان هه‌ركات بیانه‌وێ ده‌توانن فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێریش بكه‌نه ئامانج، به‌وهۆیه‌وه به‌غدا بڕیاری داوه لیوای 30ی میلیشیاكان له ناوچه‌كه بكشێنرێنه‌وه، ئه‌مه كارێكی گرنگه، به‌ڵام پێویسته ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و ته‌ناهی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر زۆر به‌هێزتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
پێویسته واشنتن هاوكاری هه‌ولێر بكا و هێزه‌كانی زۆر به‌هێز بكرێن و بتوانن خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بپارێزن له ناوچه‌كه
بوونی هه‌ولێر به هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكا به گرنگیپێدانی واشنتن كارێكی زۆر پێویست و گرنگه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه ئه‌گه‌ر هێزه‌كان له ناوچه‌كانی عێراقیش بكشێنرێنه‌وه، ئه‌وا واشنتن ده‌توانێ له هه‌ولێره‌وه درێژه به سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر پرسی سووریا و عێراق بدات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌ولێر ببێته شوێنێكی ستراتیجی بۆ ئه‌مه‌ریكا، هاوشێوه‌ی ئیسرائیل و ئیماڕات و عومان و سعوودیه و یۆنان، كه به‌هۆی به‌هێزكردنی هێزه‌كانی ئه‌و ناوچانه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سوپاكه‌یشی له‌وێ بوونیان هه‌بێ، هه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌پارێزن، هه‌میش ده‌بن به ناوچه‌یه‌كی ئارام و دیموكراسییه‌كی پێشكه‌وتوو له ناوچه‌كه، كه هه‌ردوو ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یش خزمه‌تی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
بێ دانانی ئه‌لته‌رناتیڤ و جێگره‌وه‌ی هێزه‌كان له ناوچه‌كه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ر و كاردانه‌وه‌ی زۆر ترسناكی بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌بێ و دواتر ده‌بێته هۆی شكستی ته‌واوه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی خواست و ویستی ئه‌مه‌ریكایه له هه‌موو ناوه‌نده سیاسی و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانییه‌وه.