کۆمپانیای فەیسبووک لەناو خودی ئاپلیکەیشنەکە ڕێگەیەکی تەندروست و سەلامەتی داناوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بزانێت هەژمارەکەی لەسەر چەند ئامێر کارایە و ئیشی پێ دەکرێت، هەروەها لەکاتی گومانیش لابردنیان بەبێ گۆڕینی ژمارەی نهێنی هەژمارەکەت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ''وشە'' ڕێگەیەک هەیە دەتوانن بەکارهێنەرانی فەیسبووک بەکاریبهێنن بۆ زانینی ئەوەی کێ هەژمارەکەیان بەکاردەهێنێت، بۆ ئەمەیش ئەم هەنگاوانە بگرەبەر:
سەرەتا لە هەژمارەکەتەوە دەچیتەناو ''Settings'' دواتر لەوێوە دەچیتە بەشی ''Security and login'' لەو بەشە ''Where you're logged in'' هەیە کە نیشانت دەدات هەژماری فەیسبووکەکەت لەسەر چەند ئامێر کراوەتەوە و لەکاتی هەبوونی گومان لە هەر ئامێرێک دەتوانی لایبدەیت و بە سەلامەتترین شێوە فەیسبووکەکەت بەکاربهێنیت و دوور لە نهێنی.
Where you're logged in < Security and login < Settings.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن.