به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌ربه‌رھێنان له پارێزگای دھۆك گوتی، به بڕیاری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌ردوو كه‌رتی حكوومی و تایبه‌ت پێكه‌وه گرێ ده‌درێن، حكوومه‌ت زه‌وی دابین ده‌كات و وه‌به‌رھێنه‌رانیش پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كه‌ن.
كوردۆ ئیحسان به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رھێنان له دھۆك به "وشه"ی گوت، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكوومه‌ت، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان داوای له ئێمه كردووه ئاماده‌كاری بكه‌ین و بیرۆكه‌كانی خۆمان ڕه‌وانه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ردوو كه‌رتی حكوومی و تایبه‌ت به‌یه‌كه‌وه گرێ بدات، حكوومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتیی بكات و چیتر وه‌به‌رھێنه‌ر به ئاره‌زووی خۆی پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست نه‌كات.
به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌ت زه‌وی دابین ده‌كات و وه‌به‌رھێنه‌ریش پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ھاوبه‌ش بن و حكوومه‌ت خۆیشی خاوه‌ندارێتیی پڕۆژه‌كان ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رھێنان له دھۆك گوتی، ھه‌ركاتێك ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون، ده‌ست به ھه‌نگاوی كرداری ده‌كرێ، حكوومه‌ت زه‌وی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران دابین ده‌كات و ئه‌وانیش پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به نرخێكی گونجاو و كوالێتیی به‌رز دروست ده‌كه‌ن، به جۆرێك كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌تیش بتوانن به‌قیستی درێژخایه‌ن بیكڕن.
زیاتر گوتی، تاوه‌كو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو نه‌بن، نازانین چه‌ند پڕۆژه ده‌بن و نرخه‌كانیش چۆن ده‌بێت و قیسته‌كان چه‌ند ساڵ ده‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم