چه‌ندان پارچه شوێنه‌وار له مۆزه‌خانه‌ی چینی نیشتمانی له په‌كین نمایش ده‌كرێن كه بۆ یه‌كه‌مین جاره ده‌كه‌ونه به‌رچاو. ئه‌و شوێنه‌وارانه بۆ خێزانی "شانگ" له ساڵی 1046 تا 1600 پێش زاین ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
پێگه‌ی "ئه‌هرام"ی میسری كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه رای گه‌یاندووه، دوێنێ یه‌كشه‌م ئه‌و شوێنه‌وارانه له مۆزه‌خانه‌ی چینی نیشتمانی له په‌كینی پایه‌ته‌خت بۆ یه‌كه‌مین جاره پێشان ده‌درێن، ئه‌و شوێنه‌وارانه له ناوچه‌ی "جیۆ و توو" له كه‌رتی "شانشی" له باكوری چین دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌و شوێنه‌وارانه كه 170 پارچه‌ن، له كه‌ره‌سته‌ی فه‌خفووری و شووشه و دار دروست كراون. له‌كاتێ نمایشكردنیاندا چه‌ندان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی پێشان دراون كه له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان وێنه گیراون.
به‌پێی ئه‌وه‌ی پێگه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و شوێنه‌ی شوێنه‌واره‌كانی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ یه‌كه‌مین جاره شوێنه‌كه ئاشكرا بكرێ كه له چیندا به شوێنه‌وارێكی گرنگ ته‌ماشا ده‌كرێ، هاوكات ژماره‌ی شوێنه‌واره‌كان زۆره به‌تایبه‌تی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خێزانی "شانگ".