وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد، كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فڕه‌نسی ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه ده‌ست به وه‌به‌رهێنان له دوو كێڵگه‌ی گازی سروشتی عێراق بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گاز به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با چیتر پێویستی به گازی سروشتی ئێران نه‌بێت.
ئیحسان
ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد، كه گفتوگۆكان و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه ده‌ستی پێكردووه، تا ده‌ست به وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له كێڵگه‌ی گازی سروشتی ڕۆژئاوای به‌غدا و كێڵگه‌ی گازی سروشتی باشووری به‌سڕه. ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی گفتوگۆكان نه‌خسته ڕوو.
هه‌وڵدانی به‌غدایش بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فڕه‌نسی دوای ئه‌وه دێ، كه پێشتر كۆمپانیاكه 22.5%ی پشكی كێڵگه‌ی نه‌وتی حلفایای له پارێزگه‌ی میسان كڕییه‌وه و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی عێراق ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆمپانیای تۆتاڵ له ناوچه‌ی سه‌رسنگی هه‌رێمی كوردستانسش پشكی 18%ی ناوچه‌ی نه‌وتی سه‌رسنگی هه‌یه، كه ئێسته پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت تێیدا به‌رده‌وامه.