ته‌نگژه‌ی دارایی له عێراق سه‌ختتر ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كان بۆ سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌زیوه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه ده‌كات، به‌هۆی په‌سند نه‌كردنی یاسای قه‌رزكردن، مووچه بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م نییه.
نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی سه‌ختی ئابووریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه ئێسته له‌به‌رده‌م ره‌شه‌باداین و به‌هۆی تێپه‌ڕ نه‌كردنی یاسای قه‌رزكردن كه هێشتا له په‌رله‌مانه، مووچه بۆ ئه‌م مانگه نییه.
زیاتر گوتی، پێویسته وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌م بكرێنه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زاره‌ت هه‌ن و زۆرینه‌یان بێ سوودن و پاره‌یان لێ خه‌رج ده‌كرێ و توانای خۆبژێویان نییه، هه‌روه‌ها چه‌ندان پله‌ی تایبه‌ت و پاسه‌وان و ده‌رماڵه‌یان هه‌یه، بۆیه كاتی سووككردنی باره‌كه‌یه، دووپاتی كرده‌وه، ماقووڵ نییه 50 هه‌زار راوێژكارت هه‌بێ و ناتوانن وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیاره‌ده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، به‌رده‌وامی له قه‌رزكردن بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو مه‌ترسیداره، پێمان وایه حكوومه‌ت پێویستی به 20 ترلیۆن دینار هه‌یه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی چه‌ند مانگی داهاتووی ئه‌مساڵ، پێشبینینش ده‌كه‌ین یاسای قه‌رزكردن له ماوه‌ی 10 رۆژ دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی قه‌رزه‌كه تێپه‌ڕ بكرێت.