عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لڕاشد میدیاكار و رۆشنبیری سعوودی و سه‌رنووسه‌ری پێشووی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی كه‌ناڵی "العربیه" له وتارێكی به ناونیشانی "ئایا عێراقییه‌كان وڵاته‌كه‌یان ڕزگار ده‌كه‌ن" باس له جموجۆڵی خێرای ئێران ده‌كات بۆ داگیركردنی ته‌واوه‌تی عێراق، ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كانیش جه‌نگی ئاشكرا دژی ئێران ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وا جیهان به ته‌واوی پشتیوانیان ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بنه وڵاتێكی داگیركراو و وه‌ك گۆڕه‌پانێكی جه‌نگ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێنرێ و هیچ كات خۆشی و ئارامی به‌خۆیانه‌وه نابینن.
وتاره‌كه كه له ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌وه‌نده به‌سه كه سه‌یری ئیره‌ج مه‌سجیدی به جله سه‌ربازییه‌كه‌یه‌وه بكه‌ین و تێ بگه‌ین كه ئه‌و كه‌سێكی دیپلۆماسی نییه و سه‌ربازییه، كه‌چی باڵوێزی ئێرانه له به‌غداد! له ڕاستیدا ئه‌و له واقیعدا خۆی به حاكمی سه‌ربازی عێراق ده‌زانێ، كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه ڕاسپێردراوه، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاڵۆزی و دروستكردنی توندوتیژی له عێراق له ژێر ناوی باڵوێز و باڵوێزخانه‌ی عێراق، هاوكات هاوڕێكه‌ی مه‌سجیدی حه‌سه‌ن ئیرلو وه‌ك باڵوێزی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له سه‌نعای پایته‌ختی ئێران دانراوه، كه حكوومه‌تی حووسی ده‌یانه‌وێ وڵاته‌كه به ئێران ببه‌خشن.
عێراقییه‌كان به مه‌ترسی جۆراوجۆر تێپه‌ڕیون، به‌ڵام ئێسته ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش جموجۆڵی خێرای ئێرانه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تكارانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر خه‌ریكی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنن، له ئه‌گه‌ری بوونی جۆ بایدنیش به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا واقیعێكی نوێ له عێراق وه‌ك بابه‌تێكی قبووڵكراو لێی ده‌ڕوانرێ، كه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی عێراق وه‌ك ویلایه‌تێكی ژێر ده‌سته‌ی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێ و ددان به‌و واقیعه ده‌نرێت، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی تره‌مپیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه به‌غدا به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و ڕێ نادات كه له ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربچێت.
ڕاستییه‌كه ڕوونه و عێراقییه‌كان ناتوانن خۆیانی لێ لابده‌ن، جموجۆڵه‌كانی ئێران زۆر خێرابووه، ده‌یشزانن له پشتی ئه‌مه‌وه ئاڵۆزی و توندوتیژی زیاتر دروست ده‌بێ و له ڕووی ئابووریییه‌وه زیانی زیاتریان به‌ر ده‌كه‌وێ و حكوومه‌ته‌كه‌یشیان ده‌سته‌وه‌ستانه و هیچ پێ ناكرێ، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیش ورده ورده به نێو گیانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق قووڵ ده‌بنه‌وه و ته‌نانه‌ت چوونه‌ته ناو سیسته‌می خوێندن و دامه‌زراندن و ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كانیش، ئه‌مه به‌لای زۆربه‌ی تاكه‌كانی عێراقه‌وه شتێكی شاراوه نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێی بێ ئاگان و هه‌میشه‌یش هیوای بۆ ده‌خوازن، بریتییه له نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه و حكوومه‌تێك كه خواستی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران و ئه‌مه‌ریكایش هه‌بێ، له بواری كرداریدا.
ئێران ده‌یه‌وێ عێراق بكات به لبنانێكی تر، سوپا و پۆلیس و ئاسایش بوونیان ده‌بێ، به‌ڵام بوێری ئه‌وه‌یان نییه ڕووبه‌ڕووی حزبوڵا ببنه‌وه، له ڕاستیدا به‌شێك له سیاسییه نه‌زانه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هه‌ڵاتنی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و بردنی باڵوێزخانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئیتر عێراق به ته‌واوی ڕاده‌ستی ئێران ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ بیركردنه‌وه، چونكه ئێران هه‌رگیز نایه‌وێ به ئاشكرا ڕووبه‌ڕووی عێراق ببێته‌وه، به‌ڵكو له ڕێی بریكار و هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی ئه‌م كاره ده‌كات.
ئه‌گه‌ر هاتوو عێراق به ئاشكرا دژایه‌تی ئێران ڕابگه‌یه‌نێت و هه‌ڕه‌شه بكات و هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، ئه‌وا ئێران به ته‌واوی پاشه‌كشه ده‌كات، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێ به ئاشكرا ڕووبه‌ڕووی عێراق ببێته‌وه و چاك ئه‌وه ده‌زانێت، كه جیهان به ته‌واوی پشتیوانی عێراق ده‌بێ و جه‌نگه‌كه ئه‌گه‌ر به مه‌یدانی بێ یان سیاسی و دیپلۆماسی له كۆتاییدا هه‌ر ئێران دۆڕاوه ده‌بێت.
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له دیوه ده‌ره‌كییه‌كه‌ی، به‌ڵكو له دیوی ناوخۆوه‌یش، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا بوێرانه هه‌ڵوێست دژی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران وه‌ربگرێت، ئه‌وا زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق و جه‌ماوه‌ر پشتیوانی ته‌واوی ده‌كه‌ن، جیا له پشتیوانی ده‌ره‌كی، له ڕاستیدا دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته به دووڕیان چیتر كاتی ئه‌وه نییه به دانوستاندن ئێران له عێراق ده‌ربكرێ، عێراقییه‌كان یان ده‌بێ جه‌نگی ئاشكرا دژی ئێران و میلیشیاكانی ڕابگه‌یه‌نن، تا جیهان پشتیوانیان بكات، یانیش خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن و ببن به وڵاتێكی دوور له سه‌روه‌ری و وه‌ك سه‌كۆیه‌كی ئێران بۆ ده‌ستوه‌ردانی له وڵاتانی ناوچه‌كه عێراق به‌كاربهێنێت و ژیانی عێراقییه‌كانیش زۆر خراپتر ده‌بێ و كێشه و ئاڵۆزییه‌كانیش هه‌رگیز كۆتاییان نایه‌ت، به‌ڵام دیوه پێچه‌وانه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ عێراقییه‌كان باش ده‌بێ و جیا له یه‌كبوونی پێكهاته‌كان له ناوخۆی عێراق، پێشوازییه‌كی گه‌رمی جیهانیش له‌و هه‌ڵوێست و هه‌وڵه ڕزگاریخوازه‌ی عێراق ده‌كرێ و ئیتر دوای ڕژدبوونی دۆخه‌كه و سووربوونی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دژ به كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌وا وڵاته‌كه له چنگی ئێران ڕزگاری ده‌بێ و ده‌بێته خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆی و له‌سه‌ر پێی خۆی ده‌وه‌ستێت.